بزن لە حیزیدا نەدەچوو بەڕێوە، ئەیانکرد بە حەچەی ڕان.
حەچە: ئەو بزنە یان مەڕە چالاکەیە کە زەنگۆڵەی دەکەنە مل و پێش ڕانی دەخەن، بۆ ئەوەی ڕان بەردویدا بڕوات. بە کەسێک ئەوترێ کە کاروباری خۆی پێهەڵنەسووڕێ کەچی کارووباری خەڵکی پێبسپێرن، واتە: ئیشوکاری خۆی پێجێبەجێنەکرێت چۆن دەتوانێت ئیشوکاری خەڵکی ڕاپەڕێنێت. [1]