ناونیشانی بابەت: هاندانی منداڵان بۆ نووسینی چیرۆک
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#
بێ جیاوازی هەموو منداڵان لە تەمەنی سێ ساڵییەوە، حەز لە چیرۆک دەکەن و چێز و خۆشی لێوەردەگرن، گەرچیش زۆربەیان لە مەبەستە شارەوەکانی چیرۆکە ﮪێماییەکان تێناگەن. چیرۆک ﮪۆکارێکی گرنگ و شێواز و ڕێبازێکی ئاسانە لە پەروەردەکردن و فێرکردنی منداڵان، لە گەشەکردنی خەیاڵ و ﮪزر و زمان وتوانی گوزارشتکردنیان.
نووسینی چیرۆک لەلایەن منداڵانەوە، یارمەتییان دەدات بۆ ڕێکخستنی بیرۆکەکانیان و گوزارشکرن لێیان، بە زمانێکی نووسراو و گەیاندنی ئەم بیرۆکەکانەیان بە منداڵانی تر. شارەزایان دەڵێن، هاندانی منداڵان بۆ گێڕانەوەی چیرۆک یەکێکە لە گرنگترین وانەکان، کە پێویستە دایکان و باوکان فیری ببن. گێڕانەوەی چیرۆک ﮪەستێکی خۆش بە منداڵان دەبەخشێت. بەڵام بەشێکی زۆری دایکان و باوکان، شارەزاییان نییە و نازانن، چۆن یارمەتیی منداڵەکانیان بدەن بۆ گێڕانەوە چیرۆک و نووسینی چیرۆک.
مامۆستایانی قوتابخانەی بنەڕەتی، بە تایبەتیش مامۆستایانی زمانی کوردی، لە وانەی داڕشتن دا، وەکوو ﮪەنگاوی یەکەم، دەتوانن داوا لە قوتابییەکانیان بکەن بۆ گێڕانەوەی چیرۆک، دوایش بە نووسین بە کورتی و پوختی ئەو چیرۆکانە بنووسنەوە. دواتریش ﮪانیان بدەن کە چیرۆکی داﮪێنراوی زادەی خەیاڵ و بیری تایبەتی خۆیان بنووسن، با سادە و ساکار و کورتیشبن. مەرجیش نییە هەموو چیرۆکێک یا کارێکی ئەدەبی بۆ منداڵان لۆژیکی بێت. بەڵکوو دەشێت خەیاڵئامزیش بێت.
تا ئێسا نووسەرانی گەورە چیرۆک بۆ منداڵان دەنووسن و گوزارشت لە ﮪیوا و خەون و خواستەکانی منداڵان دەکەن. لە جیﮪاندا منداڵانی بەﮪرەمەندی چیرۆکنووس زۆر کەمن. ئەمەش بۆ سنووری دیاریی خەیاڵ و زمان و توانای دەربڕینیان دەگەڕێتەوە. زۆربەی منداڵان دەتوانن بە شێوازێکی ئاسان و کورت چیرۆکەکانی ڕوژانەی ژیانیان بە زارەکی بگێڕنەوە. یا بە وێنەکێشان و ڕەنگەکان گوزارشتیان لێبکەن. بەڵام زۆر کەمیان دەتوانن بە شێوازێکی ئەدەبی بە نووسین چیرۆکەکانیان بنووسن.
چۆن دەتوانن ﮪان و یارمەتیی منداڵەکانتان بدەین، بۆ ئەوەی فێربن چیرۆک بنووسن و ببن بە چیرۆکنووس؟ منداڵان خاوەنی خەیاڵێکی فراوان. لەوانەیە بۆ نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان، پێویستیان بە ﮪەندی یارمەتیدان ﮪەبێت بۆ بەجوانی ڕێکخستنی بیرۆکەکانیان و داڕشتنی چیرۆکەکانیان بە شێوەیەکی ئەدەبیی ئاسان. ﮪەنگاو بە ﮪەنگاو چۆن یارمەتیی منداڵەکەتان دەدەن، تا ﮪۆگری نووسینی چیرۆک بێت بۆ منداڵان. یارمەتیدانی منداڵەکەتان لە سەرەتاوە تا کۆتایی، ڕێگایەکی نایابە بۆ ئەوەی ئارەزووی نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان بکات و خۆی تاقی بکاتەوە. دەتوانن کەڵک لەم ﮪەنگاوانە وەربگرن. دەشێت ئەم یەکەم ﮪەنگاوانە بۆ نووسینی چیرۆک لەلایەن منداڵانەوە، لە سەرەتاوە چالاکییەکی قورسبێت، لە هەمان کاتیشدا خۆشبێت:
1 پێویستە چیرۆکی کورت و ئاسان بەوردی و بە شێوازێکی فانتازی بۆ منداڵەکەتان بگێڕنەوە. باشتریش وایە کە لە پەرتووکێکدا لەگەڵ منداڵەکەتاندا، پێکەوە چیرۆکێک بخوێننەوە. لە دوای خوێندنەوەی کۆمەڵێک پرسیار لە منداڵەکەتان بکەن. وەکو: چیرۆکەکە چۆنە بە لاتەوە؟ پاڵەوان یا کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکە، چۆنە بە لاتەوە؟ ئایە چیرۆکنووسەکە بە باشی کۆتایی بە چیرۆکەکەی ﮪێناوە؟ ئامانجی پاڵەوانی چیرۆکەکەی ﮪاتۆتەدی؟ وشە و ڕستەکان قورس نین بە لاتەوە؟ قسە و ڕای تۆ دەربارەی ئەم چیرۆکە چییە؟ پرسیار گەلێکی لەم جۆرە. داواشی لێبکەن بە زارەکی چیرۆکەکە بگێڕێتەوە. تا بزانن تا چەند لەگەڵ چیرۆکەکەدا بووە و وەریگرتووە. خوێندنەوەی چیرۆکی باش، یارمەتیی منداڵانی ئارەزوومەندی نووسینی چیرۆک دەدات، کە چۆن خەیاڵ و بیرۆکەکانیان ڕێکبخەن و چۆن لە نووسینی چیرۆکدا ئەم بیرۆکانەیان دابڕێژن و بە منداڵانی تری بگەیەنن.
2 دەشێت دۆزینەوەی ئیلﮪام و بیرۆکەی باش بۆ نووسینی چیرۆک، لەلایەن منداڵان و گەورەکانیشەوە کارێکی ئاسان نەبێت. دەکرێت منداڵی چیرۆکنووس لە بەسەرهاتەکانی و لە ژیانی ڕۆژانەی ئیلﮪام و بیرۆکەی نووسینی چیرۆکی بۆ بێت. یا لە ڕووداو و بەسەرﮪاتێکی ڕاستییەوە. بۆ نموونە: یەکەم ڕۆژی یەکەم جاری چوونی بۆ قوتابخانە. یا گەشتێکی لە بەﮪاردا لەگەڵ ﮪاوڕێکانی بۆ سەیرانگایەکی کوردستان، نووسینی چیرۆکێک کە داپیرەی یا باپیرەی بۆێ گێڕاوەتەوە، دەتوانێت بە دەستکاری و بە کورتی بینووسێت. یا چیرۆکێک لە بیرۆکەیەکی داﮪێنانی زادەی خەیاڵ و بیری خۆی بێت. هەردەمیش بیرۆکەی باش ﮪیوا و گەشبینی بە منداڵان دەبەخشێت.
3 دیاریکردنی پاڵەوان یا کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکە. لەگەڵ دیاریکردنی ڕۆڵیان. گەر تێ نەگەیشت پاڵەوانی سەرەکی چییە. تێی بگەیەنە پاڵەوان یا کارەکتەری سەرەکی لە چیرۆکدا، ئەو کەسەیە کە لە بەشێکی زۆری ڕووداوەکانی چیرۆکەکە بەشدار دەبێت. مەرجیش نییە پاڵەوان یا کەرەکتەرەکان مرۆڤبن، دەشێ ئاژەڵ یا باڵندە یا دار و شتی بێ گیان بن. باشتریش وایە لە پێشا دەست بە نووسینی ئەو چیرۆکانە بکات، کە پاڵەوانێک یا دووان ڕۆڵیان تێیدایە، پاڵەوان و کارەکتەرەکانیش نامۆ نەبن و لە ژینگەی منداڵانی کوردەوە دوورنەبن.
4 ململانێی نێوان کارەکتەرەکان، مەبەستیش لە چەمکی ململانێ، ئەو گرفت و کۆسپانەیە کە دێنە ڕێی پاڵەوان و کارەکتەرە سەرەکییەکان. بۆ نموونە لە ڕێگای چوونی بۆ سەردانی ماڵی داپیرەی تووشی زریانێک بوو. لە منداڵەکەت بپرسە چۆن پاڵەوانی چیرۆکەکەت خۆی لەو زریانە دەپارێزێت و دەگات بە ماڵی داپیرەی. دوای گەیشتن بە ئامانج. چی پەند و وانەیەک لەم چیرۆکەدا ﮪەیە؟.
5 دیاریکردنی کات و شوێن لە چیرۆکدا. ئایا کاتی ڕووداوەکانی چیرۆکەکە، لە ڕابردوو یا لە ئەمڕۆ دایە، لە زستان یا لە ﮪاوین دایە. لە دێ یا لە شارێکی کوردستان دایە، لە قوتابخانە یا لە سەیرانگا یا لە باخچەیەک دا بوو… ﮪتد.
6 پێویستە منداڵی چیرۆکنووس ئەوە بزانێت، هەموو چیرۆکێکی باش سەرەتا و ناوەڕاست و کۆتایی ﮪەیە. بە زۆریش خاڵێکی وەرچەرخان لە ناوەڕاستی چیرۆکدا ڕوودەدات، چیرۆکەکە خۆشتر دەکات و بەرەوە چارەسەری گرێی چیرۆکەکە و کۆتاییەکی باش دەبێتەوە.
7 کۆتایی لە چیرۆکدا زۆر گرنگە. هەموو چیرۆکێکی باش بۆ منداڵان بە کۆتاییەکی باش کۆتایی دێت. بەخۆشی و بەشادی و بە سەرکەوتنی پاڵەوانی چیرۆکەکە کۆتایی دێت.. هەرگیز نابێت بە تراژیدیا و بە ناخۆشی و نائومێدی و ڕەشبینی کۆتاییان پێ بێت. ﮪەر کۆتاییەکیش وانە و پەندێکی لەخۆگرتووە.
8 دیالۆک لەنێوان کارەکتەرەکاندا، ڕەگەزێکی گرنگی چیرۆکی منداڵانە. دیالۆگ چێژ و خۆشییەکی زیاتر بە گێڕانەوەی چیرۆک بۆ منداڵان بە نووسین دەبەخشێت.
9 پێویستە منداڵی چیرۆکنووس، لە سەرەتای چیرۆکەکەیدا، پاڵەوان یا کارەکتەری سەرەکی چیرۆکەکەی بناسێت.
10 لە سەرەتادا لە نووسی چیرۆک، تەنیا مەبەستێک یا ئامانجێک دیاری بکات.
لە مەبەستێک زیاتربێت، بیری ئاڵۆزدەکات و لە توانایدا نییە. ئامانجەکانی بێنێتەدی.
11 دانانی نیشانەکانی خاڵبەندی لە نووسینی چیرۆکدا لە شوێنی درووستی خۆیاندا.
12 پێویستە زمانێکی سووک و ئاسانی کوردی، لە نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان بەکاربﮪێنرێت. دووربێت لە وشە و لە ڕستەی گران. لە پەرەگرافی درێژ.
13 نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان، پڕۆسەیەکە ﮪەمیشە لە پێشکەوتن و داﮪێنان و ئافراندن دایە. ﮪەنگاو لە دوای ﮪەنگاو، ئاستی منداڵانی چیرۆکنووس لە نووسینی چیرۆکدا بەرزتر دەبێتەوە.
14 لە ئینتەرنێتدا ئیمێلێک بۆ منداڵەکەتان بکەرەوە و ﮪانی بدەن، کە ئەو چیرۆکەی نووسیوێتی، لە ئینتەرنێت بینووسێت. چونکە نووسین لە ئینتەرنێتدا سەرەڕای خۆشی، شارەزایی تەکنیکی نووسینی پێدەبەخشێت. ئێوەش بەوردی چیرۆکەکەی بخوێننەوە و تێبینییەکانتانی پێ بڵێن. بەڵام ڕای خۆتان نەسەپێنن بە سەریدا.
15 ﮪانی منداڵەکەتان بدەن، کە چیرۆکەکەی پێشانی چیرۆکنووسێکی گەورەی منداڵان بدات. تا کەڵک لە لە تێبینی و لە ڕێنماییەکانی وەربگرێت.
16 دوای دەستکاریکردن و ڕاستکردنەوەی ﮪەڵە ڕێنووسییەکانی و پوختکردنی چیرۆکەکەی، ﮪانی بدەن کە لەگەڵ وێنەیەکی خۆیدا چیرۆکەکەی بۆ گۆڤارێکی منداڵانی بنێرێت. بڵاوبوونەوەی چیرۆکەکەی لەو گۆڤارەدا، سەرەڕای ئەوەی کە خۆشییەکی زۆری پێدەبەخشێت. دەبێتە هاندەریشی بۆ درێژەدان بە نووسینی چیرۆک. [1]