ناونیشانی بابەت: خۆزگەی باپیرەم ﮪێنایەدی.
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#
باوکم تا پۆلی سێ و دایکیشم تا یەکی ناوەندییان خوێندبوو. بەڵام باپیرەم و داپیرەم نەخوێندەوار بوون. لە سەردەمی ئەواندا، لە گوندەکەیاندا قوتابخانە نەبوو.
لە پۆلی پێنجی بنەڕەتی بووم. کە لە ماڵەوە دادەنیشتم و ئەرەکەکانی قوتابخانەم جێبەجێ دەکرد. زۆر جار باپیرەم لە نزیکمەوە لەسەر کورسییەک دادەنیشت و سەیری دەستمی دەکرد. ڕۆژێکیان باپیرەم ﮪەناسەیەکی قووڵی ﮪەڵکێشا و تی: خۆزگە.
باپیرە گیان، بۆچی ئەو ﮪەناسەیەت ﮪەڵکێشا؟ چی خۆزگەیەک دەخوازیت؟!
باپیرە: خونچە گیان، خۆزگەی ئەوە دەخوازم، کە منیش خوێندەوار بوومایە و فێری نووسین و خوێندنەوە بوومایە. بمتوانیایە ئەو پەرتووکەی تۆم بخوێندایەتەوە.
ئەو شەوە خەیاڵم لە لای هەناسە و خۆزگەکەی باپیرەم بوو. لە دڵی خۆمدا وتم: جا بۆ باپیرەم فێری نووسین و خوێندنەوە نەکەم.. باپیرەم پیاوێکی زیرەکە و زوو فێردەبێت.
بۆ بەیانی ئەو شەوە کە لە قوتابخانە گەڕامەوە، پێنووسێک و دوو تیانووسی سەد پەڕەیی و لاستیکێکی کوژاندنەوە و پێنووستاشێکم کڕی و خستیانمە ناو کیسەیەکی نایلۆنی جوانەوە.
باپیرەم وەکوو ﮪەموو ڕۆژەکانی کە، بە زەردەخەنەوە بەخێرﮪاتنەوەی لێکردم و ماچمیکرد. کیسەکەم دایی.
باپیرە گیان ئەم دیارییە جوانانەم بۆ تۆ کڕیوە.
باپیرە: دیاری.. ئەمانە چین خونچە گیان؟ چی لەم پێنووس و تیانووسانە بکەم؟!
باپیرە ئەی تۆ ﮪەناسەت ﮪەڵنەکێشا و نەتوت خۆزگە فێری نووسین و خوێندنەوە بوومایە. من فێری نووسین و خوێندنەوەت دەکەم.
باپیرە قاقا پێکەنی: خۆنچە گیان، تازە من چۆن فێری نووسین و خوێندنەوە دەبم؟
باپیرە گیان، دەزانم زۆر حەزت لە نووسین و خوێندنەوە ﮪەیە، تۆ زیرەکیت. لەو بڕوایەدام کە زوو فێردەبیت.
توانیم باپیرەم ڕازی بکەم. ڕۆژی وانەیەکی خوێندنەوە و وانەیەکی بیرکاریم پێدەوتەوە. هەستم بەوە کرد، کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ باپیرەم حەزی بۆ فێربوون زیاتر دەبێت. وای لێﮪات خۆی بانگمی دەکرد و دەیوت خونچە گیان کاتی وانەکانمە.
لە ماوەی نۆ مانگدا، باپیرەم فێری نووسینی ﮪەموو پیتە کوردییەکان و چۆنییەتی نووسینی وشە و داڕشتنی ڕستە کرد. فێری نووسینی هەموو ژمارەکان و ﮪەر چوار کردارەکانی بیرکاریشم کرد. باپیرەم زۆر بە ئاسانی فێری خوێندنەوەی بابەتەکانی خوێندنەوەی کوردی تا پۆلی شەشی بنەڕەتی بوو. من گەیشتمە پۆلی حەوتی بنەڕەتی و باپیرەشم بە تەواوی فێری نووسین و خوێندنەوە بوو. کۆمەڵێک پەرتووکی کوردی بۆ خۆی کڕی. بە زۆریش حەزی لە خوێندنەوەی چیرۆک و شیعرە.
ڕۆژێکیان کە لە قوتابخانە گەڕامەوە.. باپیرەم وەکوو جاران ماچمی کرد.
باپیرە: خونچە گیان، مامۆستا جوان و شیرین و زیرەکەکەم. ئەم کاتژمێرە جوانەم بۆ تۆ کڕی و بە دیاری پێشکەش بێت.. ئەگەر لە زێڕێشت بگرم ﮪێشتا ﮪەر کەمە. تۆ منت کرد بە خوێندەوار. ئیتر ﮪەناسە ﮪەڵناکێشم و زۆر دڵخۆشم. وا هەست دەکەم کە مرۆڤێکی ترم.
زۆر سوپاس باپیرە گیان بۆ ئەم دیارییە جوانەت. من دوو ﮪێندەی تۆ دڵخۆشم کە توانیم فێرتبکەم و خۆزگەکەت بﮪێنمەدی. بڕیارم داوە کە داپیرەشم فێربکەم. [1]