#یاسین خدر#، ئەندامی لێژنەی کشتوکاڵ لە پەڕڵەمانی کوردستان:
-بەرگری لە جوتیاران دەکەین، چونکە خۆمان کوڕە جوتیاربووین.
-لە وڵاتانی دەرەوە حکومەت پاڵپشتی جوتیار دەکات، لە هەر زیانێک قەرەبووی دەکاتەوە.
-لە کوردستان حکومەت پاڵپشتی جوتیاران ناکات، تەنانەت جوتیاران نازانن چۆن بەرهەمەکانیان ساغ بکەنەوە لەبەر هاوردەکردنی بەرهەمی دەرەوە.
-حکومەت ڕەچاوی بەرژەوەندی خۆی دەکات، چونکە ئەگەر بەرهەمەکان لە دەرەوە بێنێت پارەی گومرگ وەردەگرێت.
-لە ناردنە دەرەوەی بەرهەم، جوتیار قازانج ناکات.
-لە حکومەت و پەڕڵەمان، هێندەی ململانێی حیزبی دەکرێت، گفتوگۆ لەسەر خزمەتکردن ناکرێت.
-دەمێک بوو هەوڵم دەا، ببمە ئەندامی پەڕڵەمان. بۆ ئەوەی خزمەتی هاووڵاتییان بکەم.
-زۆر دەمێکە هەوڵ بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای خانەنشین دەدەین، بەڵام حکومەت نایەوێت بیکات.
-پۆلیس هەبوو لەو پەڕڵەمانە، چوار ساڵ بەمنی دەوت (پڕۆژەکە نەگەیشت، بەڵام هەتاوەکوو مرد پڕۆژەکەی نەبینی) . [1]