#سەعدی ئەحمەد پیرە# لە شاری #ھەولێر# پێشوازیکرد لە مونیارادزی موتسی ڕاوێژکار و بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی یونامی لە ئۆفیسی هەولێر لە دیدارێکی نێوان ھەردوولادا، بارودۆخی سیاسی ئێراق و کوردستان و ناوچەکە گفتووگۆی لەبارەوە کرا، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان ھەرێم و #بەغدا# و کاریگەری ھاوکێشە و سیاسی و ململانێیە ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکان لە ناوچەکەدا. مونیارادزی موتسی ڕاوێژکار و بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی یونامی لە ئۆفیسی هەولێر تەئکیدی کردەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان خوازیاری پەرەسەندنی دیموکراسی و سەقامگیری سیاسیە لە ناوچەکە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 798 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!