ناو: دەنیز
نازناو: دەنیز بایکاڵ
ساڵی لەدایکبوون: 1938
ڕۆژی مردن: #11-02-2023#
شوێنی لەدایکبوون: ئەنتاڵیا
شوێنی مردن: ئیستەنبول
$ژیاننامە$
- ساڵى 1938 لەپارێزگای ئەنتاڵیا دایکبووە.
- بەشی یاسای لە زانکۆی ئەنکەرە تەواوکردووە.
- ساڵی 1968 پەیوەندیی بەجەهەپەوە کردووە.
- ساڵی 1974 بوە بەوەزیری دارایی تورکیا.
- ساڵی 1978 بوە بەوەزیری وزەو سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا.
- ساڵی 1995-1996 وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە.
- ماوەی ساڵێک یاریدەدەری سەرۆک وەزیران بووە.
- 2000-2010 سەرۆکی گشتیی جەهەپە بووە.
- لەهەڵبژاردنە پەڕڵەمانییەکەی 2018 بەپەڕڵەمانتاری جەهەپە لەبازنەی ئەنتاڵیا هەڵبژێردرا.
پێشتر پەڕڵەمانتار بوە و لەسەردەمی بڵند ئەجەویدا وەزیری دارایی بووە، ئەوکاتەشی #مام جەلال# لەکۆنگرەی سۆشیال دیموکراتەکان بە کوردی وتاریدا، بایکاڵ کە نوێنەرایەتی جەھەپەی دەکرد، بەناڕەزایی و دەنگ بەرزکردنەوە ھۆڵەکەی بەجێھێشت.
لەساڵى 2013شدا کاتێک کورد و دەسەڵاتى تورکیا لەگفتوگۆدابوون بۆ چارەسەرى کێشەکان، دەنیز بایکاڵ وەکوو سەرۆکى جەهەپە هاتەدەنگ و وتى، چارەسەرى پرسى کورد زیان بەیەکێتی و یەکپارچەیی تورکیا دەگەیەنێت.
دەنیز بایکاڵ سەرۆکی پێشوی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لە 11-02-2023 لەتەمەنی 84 ساڵیدا مرد. [1]