بزنە گەڕێ، لە دۆی ماڵانی کردین.
بزن هەندێک جار بەهۆی نەخۆشییەوە تووشی گەڕی دەبێت و لاواز دەبێت، شیری زۆری تێنایەت بۆ دۆشین، لە کوردەواردا شیریش دەکرێت بە ماست و دۆ، خاوەنی تووشی کەم دەستی دەکات، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە خۆی کەڵکی بۆت نەبێ، لە کەڵکی یەکێکی تریشت بکا. [1]