بم نوێنن بە جلی گایە، پێم بڵێن: ژنی ئاغایە.
جلی گا: مەبەست لە چەرمی جەستەی گایە کە وەک بەرگ خۆشبکرێت و بدرێت بەسەر شاندا. ئاغا: مەبەست لە کەسی دەوڵەمەند و خاوەن دەسەڵاتە. بە ژنێک ئەوترێ کە چاوی لەناو و ناوبانگی گەورە بێ، ئارەزوو بکات مێرد بە کەسی دەوڵەمەند و دەستڕۆشتوو بکات، لەگەڵ ئەوەدا ڕازییە بەوەی کە بەرگی خراپ بێت و جێگە و ڕێگەر زۆر باش نەبێت.[1]