بلوێر قابیلی شوانە.
بلوێر: ئامێرێکی فۆلکلۆریی هەوایی کوردییە، لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا لێدەدرێت، یان شوان لە دەشتودەر بۆ مێگەلی لێدەدات، هەر شتێک بۆ مەبەستێک بەکاردێت، هەروەها شایەنی کەسێکە کە پێیبزانێت و ڕێزی لێبگرێت، پەندەکە بۆ شتێک بەکاردێ کە شایەنی کەسێک بێت کە قەدری بزانێ. [1]