#بافڵ جەلال تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ کۆچی دوایی (#حاجی محەمەد حاجی ساڵح ئابڵاخی#) باوکی د. #عەبدولواحید محەمەد ساڵح# پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەی دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێز کاک د. عەبدولواحید محەمەد
بەخەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (حاجی محەمەد حاجی ساڵح ئابڵاخی) باوکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
[1]