ناو: فەرمان
ناوی باوک: ئەحمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: #20-05-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
فەرمان ئەحمەد عەبدلواحید لە دایکبووی 20-05-1991 لە شاری هەولێر.
قۆناغی یەکەمی سەرەتاییم لە شاری #رانیە# تەواوکردووە بەهۆی شەڕی ناوخۆی کورد.
دواتر گەڕاینەوە هەولێر قۆناغەکانی خوێندنم بە سەرکەوتوویی تەواوکرد.
لە ساڵی 2008 - 2009 لە بەشی مێژووی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەلاحەددین لە هەولێر درێژەم بەخوێندن دا، لە مێژووی کورد بەکالۆریۆسم بە دەست ھێناوە.
لە ساڵی 2012 - 2013 بەشداری چەندین کۆنگرە و فیستیڤاڵ و چالاکی و سیمینارم ئەنجامداوە.
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانم وەکوو نووسەر.
لە ساڵی 2019 تاکو ساڵی 2021 وەکوو ئامادەکاری بەرنامەی ئینفۆگرافیک بوومە لە کەناڵی دیموکراسی.
دواتر لە کەناڵی ڕۆژ بەهەمان شێوە درێژەم بە کاری ئیفۆگرافیک داوە تاکو سەرەتای ساڵی2022.
لە ئێستادا 2023 لە وڵاتی بەڕیتانیا دەژیم و وەک خۆبەخش لە چەندین دەزگای وەک ڕادیۆی (لی بی سی سەفۆک BBC Radio Suffolk ، HIVE ، HOPE Centre، Kurdish Community) کاردەکەم
بە زمانی کوردی و ئینگلیزی قسە دەکەم وەک یوتیوبەر بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەم هەیە.[1]