ناونیشانی بابەت: تەسکبوونەوەی میزەڕۆ (میزەجۆ) چییە؟ urethra) stricture)
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە تەسکبوونەوەی ئەو جۆگەیەی کە میز لە میزەڵدانەوە ئەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی لەش لە نێردا درێژیەکەی 20سم و لە مێدا 4سم.
$نیشانەکانی چین:-$
1- میزکردنی پچڕ پچڕ.
2- لەپڕ هەستکردن بە بە میزهاتن.
3- تەواو بەتاڵ نەبوونەوەی میز لە میزەڵدان.
4- تووشبوون بە هەوکردنی ڕێڕەوی میز (کە گورچیلەکان و هەردوو میزەڕۆ و میزەڵدان و میزەجۆ) دەگرێتەوە.
5- بوونی دڵۆپە میز لە دوای تەواوبوونی میزکردن.
6- کەمبوونەوەی تەوژم یاخود بڵێین (خوڕەی) میز، لەکاتی میزکردندا.
7- بوونی ئازار و زەختکردن لەکاتی میزکردندا.
$هۆکاری تووشبوون بەم نەخۆشییە چییە؟$
1- بەرکەوتنی زەبری دەرەکی بە ناوچەی حەوز .
2- لەکاتی هەندێک چارەسەری پزیشکیدا ئەکرێ ئەم نەخۆشییەی لێ بکەوێتەوە ، وەک نەشتەرگەری لابردنی پڕۆستات، نازووڕ کردن بۆ ڕێڕەوی میز.
3- نەخۆشییە سێکسیە گوازراوەکان.
چارەسەرکردن، بەپێی حاڵەتەکە ئەگۆڕدرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر، پاش ئەوەی کە دڵنیا بووینەوە لە نەخۆشییەکە لە ڕێگەی چەن پشکنینێکەوە ، دەست دەکەین بە ئەنجامدانی چارەسەر.
گەر کەسەکە کێشەی میزگیرانی هەبوو ئەوا لە ڕێگەی سۆندەیەکەوە میزەڵدانی بەتاڵ دەکەینەوە لە میز.
دەرمان دەدرێت بە نەخۆشەکە گەر کێشەی هەوکردنی هەبێت.
بەکارهێنانی تەکنیکێک بە ناردنی وایەرێکی پزیشکی بۆ ئەو جۆگەیە بە مەبەستی فراوانکردنی جۆگەکە.
ئەگەر ڕادەی تەسکبوونەوەکە زۆر بوو ئەوا پێویستی بە نەشتەرگەری تایبەت دەبێت. [1]