ناونیشانی بابەت: ئایا ئاساییە ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین لەگەڵ میزدا بکرێتە دەرەوەی لەش؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
بێگومان نەخێر، کاتێک ڕێژەیەکی زۆر لە پڕۆتین لەگەڵ میزدا بکرێتە دەرەوە مانای وایە کە تۆڕە مولوولەکانی خوێن لە گورچیلەدا تووشی تێکشکان هاتوون بەم نەخۆشییەش دەوترێت ( Nephrotic syndrome)
$نیشانە دیارەکانی ئەم نەخۆشییە بریتین لە:-$
1- ئاوسان بەتایبەت لە دەوری چاو و قاچ و پێیەکانن.
2- میزی کەفاوی، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری پڕۆتین.
3- نەمانی ئیشتیهای خواردن.
4- هەستکردن بە هیلاکی و ماندوبوون.
5- زیادبوونی کێش ، بەهۆی کۆبوونەوەی شلە لە خانەکندا.
$هۆکارەکان:-$
1- نەخۆشی شەکرە.
2- کۆبوونەوەی پڕۆتینی ئەمیلۆس کەپێەوترێت (Amyloidosis)
3- هۆکاری بۆماوەیی.
4- بەکارهێنانی بەردەوامی دەرمانی ئازار شکێنەکان.
5- ئەستووربوونی پەردەی گورچیلە بەهۆی نیشتنی هەندێ مادە کەبەهۆی سیستەمی بەرگریەوە درووستەبن، وە نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر جۆری B و مەلاریا و شێرپەنجە ئەم حاڵەتە درووستەکەن.
6- گەر ئەم نەخۆشییە بەزوی چارەسەر نەکرێت ئەبێتە هۆی کڵۆبوونی خوێن و بەرزبوونەوەی چەوری و کۆلیسترۆڵی خوێن بەوەش لێکەوتی خراپی لێ دەکەوێتەوە.
چارەسەری نەخۆشییەکە پشت دەبەستێت بەو هۆکارانەی کەبوونەتە هۆی ئەم نەخۆشییە. [1]