ناونیشانی بابەت: ئایا میزی خوێناوی مەترسیدارە؟
ئامادەکردن: #دێراو سەعید عوسمان#
زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئازیز پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا مەترسیدارە کاتێک خوێن ببینرێت لە میزدا، پێویستە چیبکەین لەو کاتەدا؟
لە ڕاستیدا میزی ئاسایی خوێنی تێدانییە، بوونی خوێن لەناو میزدا نەخۆشی نییە، بەڵکوو ئەکرێت نیشانەبێت بۆ بوونی نەخۆشی یاخوت گرفتێک.
مەرج نییە هەمووکاتێک بوونی خوێن لە، میزدا بەواتای نەخۆشی ترسناک بێت، بەڵام باشتر وایە کاتێک میز خوێنی پێوەبوو سەردانی پزیشک بکرێت بۆ بەدواداچوونی تایبەت بۆ هۆکارەکەی .
$هۆکارە سەرەکیەکانی میزی خوێناوی ئەمانەن:-$
1- هەوکردنی میزەڵدان و بۆریەکانی میز.
2- بەرکەوتنی زەبری دەرەکی بە گورچیلەو میزڵدان.
3- گرێی شێرپەنجەیی لە (گورچیلە و بۆڕی میز و میزڵدان و پڕۆستات) .
4- هەندێک ناتەواوی زگماکی گورچیلە لە منداڵاندا.
5- نەخۆشی کیسی گورچیلە.
6- بەردی گورچیلە.
7- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان. [1]