ناونیشانی بابەت: هەندێک زانیاری لەسەر ڕەپ نەبوونی چووک لە نێرینەدا
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
ڕەپنەبوونی چووک یەکێکە لەو کێشانەی کە دووچاری پیاوان دەبێتەوە بەتایبەت لە تەمەنی سەرو 40 ساڵی ، گەر چارەسەر نەکرێت لەوانەیە کێشەی خێزانی لێبکەوێتەوە.
حاڵەتێکی زۆر باوە لە هەموو جیهاندا، لە وڵاتێکی وەک ئەمریکادا نزیکەی 30 ملیۆن کەس تووشبووی ئەم گرفتەن..
ڕەپنەبوونی چووک جیاوازە لە لاوازی ئارەزوی سێکسی، ڕەپنەبوونی چووک واتە کەسەکە ئارەزوی سێکسی هەیە بەڵام چووکی بەو ڕادەیە ڕەپ نابێت، کە بتوانێ کارەکە ئەنجام بدات.
$ڕەپنەبوون ئەکرێ دوو شێواز بێت:-$
1- ڕەپبوون هەر ڕوونەدات.
2- ڕەپبوون ڕووبدات و زۆر بەخێرای کۆتایبێت.
3_ نەخۆشی شەکرە و ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێن و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە هۆکارێکن بۆ ئەم حاڵەتە.
4- وەرزش نەکردن و جگەرە کێشان و قەڵەوی و خواردنەوە کحولییەکان هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەتەن.
5- سترێس و قەلەقی و نەخۆشییە دەروونیەکان و بەکارهێنانی هەندێ جۆری دەرمان هۆکارێکی گرنگی تری ئەم حاڵەتەن.
$چەندین ڕێگای چارەسەرمان هەیە بۆ ئەم حاڵەتە وەک:-$
1- بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە ڕێنمای پزیشک.
2- بەکارهێنانی دەرزی تایبەت کە ڕاستەوخۆ لە چووک دەدرێت.
3- ڕێگای نەشتەرگەری بەتایبەت ئەوانەی تەسکبوونەوەی بۆری خوێنی چوکیان هەیە.
4- چاندن و دانانی ئامێری تایبەت بۆ چووک کە یارمەتیی ڕەپبوون دەدات. [1]