ناونیشانی بابەت: شیکاری تێکشکانی دی ئێن ئەی (DNA) سپێرم بۆ کێ ئەنجام دەدرێت؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
- ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو کەسانەی کە بە هۆکارێکی نادیار منداڵیان نابێت.
- ئەو کەسانەی کە چەندین جار هەوڵیان داوە بە ڕێگەی بلووری منداڵ درووست بکەن بەڵام شکستیان هێناوە.
- ئەو کەسانەی کە کاتێک تۆویان لێ وەردەگیرێت بۆ پیتاندنی هێلکەکە، لە ڕۆژی سێەمەوە هێلکە پیتێنراوەکە گەشە ناکات و لەناو دەچێت.
- زۆربوونی ڕێژەی لەبارچوون، واتە چەندین جار کۆرپەلە درووست بووە بەڵام لەبارچوون.
- ئەو کەسانەی کە پێشتر چارەسەری کیمیایی یا بە ڕێگای تیشک چارەسەریان وەرگرتووە.
- ئەو کەسانەی کە تووشبوون بە (تا) یەکی بەرز.
- ئەو پیاوانەی کە دەوالی گوونیان هەیە بەتایبەت دەرەجە (2-3) .
- کاتێک تەمەنی کەسەکە لەسەروو 45 ساڵەوە بێت.
$ڕێگاکانی چارەسەری ئەو کەسانە چین؟ کە ڕێژەیەکی زۆری تێکشکانی دی ئێن ئەی (DNA) ی سپێرمیان هەیە:-$
1- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان، گرنگیدان بە خواردنە تەندرووستەکانی وەک سەوزە و میوە.
2- چارەسەرکردنی هەوکردنی پڕۆستات یا گوونەکان یا ڕێڕەوی میز.
3- بەکارهێنانی تەواوکارە خۆراکییەکان (مقەوی) بۆ بەهێزکردنی تۆوی پیاو.
4- ئەنجام دانی نەشتەرگەری دەوالی گوونەکان ئەگەر کەسەکە ئەو نەخۆشییەی هەبوو.
5- بەکارهێنانی تۆوێکی تەندرووست بۆ ئەنجامدانی کرداری منداڵی بلووری.
6- بەکارهێنانی تۆوی گوونەکان بەراورد بە تۆوی ئاسای، واتە باشترە ئەو تۆوەی وەردەگیرێت بۆ کرداری منداڵی بلووری ڕاستەوخۆ لە گونەکانەوە دەربهێنرێت. [1]