ناونیشانی بابەت: چ کاتێک بڕیار لەسەر نەشتەرگەری دەدەین بۆ کەسێک کە گرفتی گەورەبوونی پڕۆستاتی هەیە؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
گەورەبوونی پڕۆستاتی ناشێرپەنجەیی حاڵەتێکی زۆر باوە لە پیاواندا، بەتایبەت لەسەرو تەمەنی 50 ساڵی، زۆرینەی پیاوان ئەگەری گەورەبوونی پڕۆستاتیان هەیە.
مەرج نییە هەموو گەورەبوونێکی پڕۆستات نیشانەی بێزارکەری هەبێت، هەندێجار حاڵەتێکی ئاسایە و هەندێجاریش نیشانە بێزارکەرەکان بەدیاردەکەون.
لەهەندێک حاڵەتی تردا ئەم گەورەبوونی پڕۆستاتە ئەبێتە هۆی کۆمەڵێک گرفتی سەخت کە ناچاردەبین بڕیار لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری بدەین وەک:-
1- گیرخواردنی میز لە میزەڵدان، کە کەسەکە ناتوانێ بەتەواوی میزەڵدانی بەتاڵ بکاتەوە.
2- میزی خوێناویی بەجۆرێ کەبەرەو باشتر نەڕوات.
3- هەوکردنی ڕێڕەوی میز بە بەردەوامی.
4- تێکچوونی فرمانەکانی گورچیلە، بەهۆی گەورەبوونی پڕۆستاتەوە.
5- کاتێک نەخۆشەکە سوودی لە کۆرسی دەرمانەکان وەرنەگرتبێت. [1]