ناونیشانی بابەت: هەرگیز تووشی ئازاربوویت لەکاتی میزکردندا؟ بۆچی تووشی ئەو حاڵە دەبین؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
بوونی ئازار لەکاتی میزکردندا کە پێی دەوترێت (dysuria) حاڵەتێکی بێزارکەرە کە هەموومان هەندێک جار تووشی دەبین.
لە ڕاستیدا بوونی ئازار لەکاتی میزکردندا نەخۆشی نییە، بەڵکوو نیشانەیە بۆ بوونی چەند گرفتێکی تەندرووستی کەنابێت فەرامۆشبکرێت.
$هۆکارەکانیش ئەمانەن:-$
1- بوونی بەرد لە میزەڵداندا.
2- بوونی نەخۆشییە سێکسیە گوازراوەکان بەهۆی بەکتریا بۆ نموونە بەکتریای (Chlamydia trachomatis) .
3- هەوکردنی میزەڵدان.
4- کاریگەریی لاوەکی هەندێک دەرمان بەتایبەت ئەو دەرمانانەی لە چارەسەری شێرپەنجەدا بەکاریەن و ئەبنە هۆی ڕوشانی دیواری میزەڵدان.
4- بوونی نەخۆشی تامێسکی ئەندامی زاوزێ، کەبەهۆی ڤایرۆسەوە درووستەبن ، هۆکارێکە بۆ بوونی ئازار لەکاتی میزکردندا.
5- هەوکردن و بوونی بەردی گورچیلە.
6- هەوکردن و هەڵئاوسانی پڕۆستات لە پیاواندا.
7- تەسکبوونەوەی جۆگەی میز ( urethral stricture)
8- هەوکردن و هەڵئاوسانی ناوپۆشی (ڕەحم) لە خانماندا، بەهۆی بەکتریا یاخود کەڕوو. [1]