هەڵبژاردنی هاوڕێ یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکانی ژیان و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەڵسوکەوت و بیرکردنەوەی منداڵەکەت دەبێت، هەر بۆیە گرنگە بزانیت چۆن یارمەتیی کچەکەت دەدەیت هاوڕێیەکی باش و گونجاو بۆ ژیانی هەڵبژێرێت.
=KTML_Bold=دەتوانیت ئەم ڕێنماییانە پەیڕەو بکەیت:=KTML_End=
1- خۆت هاوڕێی بە، ڕێگەی بدە گفتوگۆی بابەت و ڕووداوەکانی ژیانیت لەگەڵدا بکات، ئەمەش وادەکات ئاسانتر لە دۆخی دەروونی کچەکەت تێبگەیت و بزانیت بە پێی قۆناغەکانی تەمەنی چی دەوێت.
2- بەردەوام پاڵپشتی بکە، فێری بکە بەرپرسیاریەتی هەڵبگرێت و ڕای جیاواز قبوڵبکات، ئەمەش یارمەتیی دەدات پەیوەندییەکی سەرکەوتوو لەگەڵ چواردەوری درووستبکات.
3- متمانەبەخۆبوونی پێببەخشە، بەردەوام بە وشەی ئەرێنی هانیبدە، چونکە وایلێدەکان مامەڵەی نەرێنی لە چواردەوری قبوڵ نەکات.
4- فێری ڕاستگۆیی بکە، چونکە هاوڕێیەتی بەبێ ڕاستگۆیی سەرکەوتوو نابێت.
5- ڕێگەی بدە پرسیار بکات و دەرگای گفتوگۆی بەسەردا دامەخە، با بیرۆکەکانی خۆیت لەگەڵدا بەش بکات.
6- خۆشەویستی پێببەخشە و گرنگی پێبدە، ڕێگە مەدە بۆشایی لە ناخیدا هەبێت، بۆئەوەی ناچار نەبێت لەلایەن هاوڕێی هەڵەوە ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە. [1]