ناو: نەسرین
نازناو: نەسرین مەرجان
ناوی باوک: خدر مەرجان
ڕۆژی لەدایکبوون: #10-06-1947#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
نەسرین مەرجان دەکاتە خوشکی (#واحید مەرجان# و #یەحیا خدر مەرجان#) لە بنەماڵەیەکی هونەری دیاری هەولێر و کوردستانە، ئەویش بنەماڵەی (مەرجان) -ە وە بەتایبەتیش هونەرمەند (نەسرین مەرجان) -ە ئەو هونەرمەندەی وەکوو یەکەم ئافرەت لە کوردستان بە مەبەستی برەودان بە هونەرەکەی لە ساڵی 1970 دەچێتە شاری بەغدا لە ئەکادیمای هونەرە جوانەکانی بەغدا دەخوێنێت، نازناوی (مەرجان) - (داپیرە) ی هونەرمەند نەسرین ناوی مەرجان بووە، لەبەر ئەوەی ئافرەتێکی سەلار و خان مان و بوێر و ڕچە شکێن و ئازابووە لەسەردەمی خۆیدا، لەبەر ئەوە نازناوی مەرجان یان بۆ خانەوادە و بنەماڵەکەیان هەڵبژاردووه، هونەرمەند ناوی تەواوی (نەسرین خدر مەرجان) ە، لە 10-06-1947 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لەم شارە تەواوکردووە، بەهاندان و پاڵپشتی بنەماڵەکەیان بەتایبەتی هەردوو براکەی هونەرمەند واحید مەرجان و هونەرمەند یەحیا مەرجان وەک یەکەم ئافرەتی کورد لە کوردستان بە مەبەستی خوێندنی زانستی هونەری لە ساڵی 1970 دەچێتە ئەکادیمیای هونەرجوانەکانی بەغدا بەشی شێوەکاری لە لقی نیگار وەردەگیرێت، چوار ساڵی خوێندن بەکارامەیی تەواو دەکات، لەوماوەی خوێندنی لەنێو ئەکادیمیا و دەرەوەی ئەکادیمیا بەشداری چەندین چالاکی هونەری کردووە، هونەرمەند نەسرین مەرجان لەماوەی ژیانی هونەری خۆی بەشداری چەندین پیشانگەی شێوەکاری کردووە یەکەم پیشانگەی هاوبەشی لە شاری بەغدا لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی کورد بووە لە بارەگای ئاژانسی دەنگ و باسی ئێراق لەژێر چاودێری سیاسەتمەداری کوردی کۆچکردوو سەیدا (ساڵح یوسفی) ، ساڵی 1973 وەک ئەکتەر بەشداری چەندین زنجیرە درامای تەلەڤزیۆنی کردووە وەکوو درامای (چڵپاو) ، لە بۆنە نیشتمانییەکان بەشداری کارای هەبووە بەتایبەتیش یادەکانی نەورۆز لە شاری بەغدا.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=466319&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی چاوپێکەوتنی نەسرین مەرجان لەگەڵ کەناڵی NRT ساڵی 2021=KTML_Link_External_End=
نەسرین وەکوو پێشکەشکارێکی لێهاتوو لە ساڵی 1973 بەرنامەیەکی هونەری بەناوی (جیهانی هونەر) پێشکەش دەکرد کە بەرنامەیەکی هەفتانەی تەلەڤزیۆنی بوو، لەهەمان کاتدا بۆماوەیەک وەکوو بێژەر لە ڕادیۆی کوردی بەغدا کاری کردووە، دوای ئەوەی ئەکادیمای هونەرە جوانەکان تەواو دەکات لە ساڵی 1976 دەگەڕێتەوە شاری هەولێر یەکەم پیشانگەی تایەبەتی خۆی لە قوتابخانەی ئەیوبیە دەکاتەوە لەپیشانگەیەکەدا (30) تابلۆی زەیتی و ئاوی نمایش کرد، ساڵی1982 لەگەڵ کۆمەڵی لە هونەرمەندان بەشداری پیشانگەی پۆستەرات دەکات، هەروەها بەشداری چەندین چالاکی هونەری لەرێگەی یەکێیەتی ئافرەتانی کوردستان و سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان کردوووە، هونەرمەند نەسیرین خان لە ساڵی 1983 دەگوازرێتەوە بۆ شاری دهۆک لەوێش لەگەڵ هونەرمەندانی #دهۆک# لە چالاکی هونەری بەردەوام بووە، ساڵی 1983 لە بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان بەشداری پێشبرکێ (پۆستەرات) ی پارێزگای کردووە، هەر لە شاری دهۆک لە ساڵی 2004 پیشانگەیەکی تایبەتی خۆی لە هۆڵی (شەهید سەلمان) کردۆتەوە و (35) تابلۆی خۆی نمایش کرد، هونەرمەند نەسرین مامۆستا بووە لە هەولێر لە خانەی مامۆستایان وانەی هونەری وتۆتەوە، بۆماوەی 7ساڵ مامۆستا بووە لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی دهۆک، ئەندامی کارای سەندیکاری هونەرمەندانی کوردستانە، دوای خانەشین بوونی گەڕاوەتەوە شاری هەولێر و لە ئێستادا 2023 نیشتەجێی هەولێرە. [1]