متمانەکردن ئاسان بەدەستناهێنرێت بەڵام زۆر ئاسان لەدەستدەدرێت، ئەگەر کەسێکی متمانەپێکراویت لەناو خەڵک یان لەلایەن کەسانی چواردەورت گرنگە بزانیت چۆن پارێزگاری لە مانەوەی بکەیت و هەوڵنەدەیت لەدەستی بدەیت.
=KTML_Bold=بە چەند نیشانەیەک دەتوانیت دڵنیابیتەوە لەوەی کەسێکی متمانەپێکراویت لەناو خەڵکدا.=KTML_End=
1- خەڵکی دێن و داوای یارمەتیت لێدەکەن.
2- ناترسن لەوەی باس لە خاڵی لاوازی خۆیان بکەن و ترسی ئەوەیان نییە لە دژیان بەکاریبهێنیتەوە.
3- متمانە بە بیرۆکەکانت دەکەن و پرست پێدەکەن.
4- ڕاستگۆن لەگەڵتدا و ڕێزت دەگرن.
5- داوای ئامۆژگاریت لێدەکەن دەزانن کە ڕێگە ڕاستەکەیان نیشان دەدەیت.
6- گوێت بۆ دەگرن و کاتێک قسە دەکەیت تەواوی سەرنجیان لای تۆیە.
7- ستایشی کارەکانت دەکەن، تەنانەت کارەکانی خۆشیان بە تۆ دەسپێرن.
8- بیرۆکەکانیان لای تۆ باس دەکەن، چونکە دڵنیان تۆ یارمەتییان دەدەیت و بیرۆکەکانیان نادەیت بە هیچ کەسێکی دیکە.
9-. ڕێزی بڕیارەکانت دەگرن و متمانەیان پێیەتی. [1]