ناونیشانی بابەت: ڕێگریرکرن (مەنع) ی کتوپڕ چییە؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
ڕێگریکردنی کتوپڕی ڕێگرتن لە دووگیانی لە کاتێکدا بەکاردێت کە سەرجێی ئەنجامدرابێت بەبێ بەکارھێنانی ھیچ ڕێگایەکی بەرگریکردن، یان شکست ھێنانی ڕێگاکانی تری بەرگریکردن وەکوو بیرچوونی لە دانەیەک زیاتری حەبی مەنع یان دڕان و کوونبوونی کۆندۆم.
$بۆ ئەم مەبەستە دوو ڕێگامان ھەیە:-$
یەکەم: بەکارھێنانی حەب کە ئەمیش دوو جۆرە،
- جۆرێکیان (Levonelle) کە پێویستە لە ماوەی 72 کاتژمێردا بەکاربھێنرێت.
- ئەوەی تریان (ellaOne) کە ئەکرێت لەماوەی 5 ڕۆژدا واتا 120 کاتژمێر بەکاربھێنرێت، ھەردوو جۆرەکە تاکوو زووتر لە ماوەی 24 کاتژمێری یەکەمدا بەکاربھێنرێت ڕێژەی سەرکەوتنی زیاترە.
ئەگەر لەماوەی دوو کاتژمێری سەرەتای حەب خواردنەکەدا تووشی ڕشانەوە بوویت پێویستە بەکاری بھێنیتەوە.
دووەم: ئامێری ناو منداڵدان (لەولەب) IUCD کە ئەمەش ئەکرێت لەماوەی 5 ڕۆژ واتا 120 کاتژمێر دابنرێت.
بەکارهێنانی لەولەب کاریگەرترە لە حەب و ڕێژەی سەرنەکەوتنی 1%. [1]