بوو بە پەڕۆی بێ نوێژ.
نوێژ ئەرکێکی ئاییەنییە، کەسە بڕوادار و ئاییندارەکان ڕۆژانە پەیڕوەی دەکەن، ئەو ڕاخەرەی کەسەی ئایینییەکان نوێژی لەسەردەکەن، دەبێت پاکوخاوێن بێت، گەر پیس بێت نوێژی لەسەرناکرێت، پەڕۆی بێنوێژ: بە پەڕۆیەک یان ڕاخەرێک دەوترێت کە بۆ نوێژ نەگونجێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ لەسەر کارێک تووشی ڕووزەردی ببێت، نرخی نەمێنێ و تڕۆ بکرێت.[1]