بوو بە پووش برنج.
برنج بە پووشەوە لە کوردەواردا پێیدەوترێت: چەڵتووک، ئەو پووشە تەنکەی وەک بەرگێک دەوری برنجی داوە پێیدەوترێت: بەڵم، چەڵتووک دەبرێتە ئاش و کڕەدەکرێت و پووشە تەنکەکەی لێدەکرێتەوە، ئەو پووشە تەنکە کێشی زۆر سووکە لە کوردستان دەکرێتە ناو سەرینەوە، بۆ خەوتن بەکاردێت، چونکە نەرم و شلە، یان وەک ئالیک بە مەڕوبان دەدرێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە سووک و بێنرخ بێت.[1]