ناونیشانی بابەت: کریاتینین چییە؟ چ کاتێک بڕیار لەسەر ئەنجامدانی پشکنینی کریاتینین دەدەین؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
کریاتینین بریتییە لە پاشماوەیەک کە لە ئەنجامی زیندەچالاکی ماسوولکەکانی لەشەمانەوە درووستەبێت و لە ڕێگای خوێنەوە دەگوازرێنەوە بۆ گورچیلەکان و لە ڕێگای میزەوە دەکرێنە دەرەوە.
- کاتێک گورچیلەکان بەهەر هۆکارێک نەتوانن فرمانەکانەکانیان جێبەجێ بکەن، ئەوا ئەم مادەیە ڕێژەکەی لە خوێندا بەرزدەبێتەوە و بەوەش ئەگەری هەیە ژیانی کەسەکە بکەوێتە مەترسییەوە.
$لەم حاڵەتانەدا پێویستمان بە پشکنینی کریاتینین دەبێت:-$
1- ئەگەر کەسەکە هەست بە هیلاکی بەردەوام بکات.
2- نەمانی ئیشتیهای خواردن.
3- ئاوسانی قاچ و قولەپێکان.
4- بوونی ئازار و خوێن لە میزدا.
5- ئازاری خوارەوەی پشت نزیک گورچیلەکان.
6- ئەو کەسانەی کە لە خێزانەکانیاندا نەخۆشی گورچیلەیان هەیە.
$کاتێک کە مادەی کریاتینین لە ڕێژەی ئاسایی خۆی زیاتر بێت ئەگەری هەیە بەهۆی ئەم هۆکارانەوەبن:-$
1- نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە.
2- گیرانی کۆئەندامی میزەڕؤ بەهۆی بەردی گورچیلە.
3- گەورەبوونی پڕۆستات.
4- وشکبوونەوە هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کریاتینینە چونکە وشکبوونەوە گورچیلەکان لاوازدەکەن.
5- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان.
6- شێرپەنجەی گورچیلە.
7- نەخۆشی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن.
8- هەوکردنی گورچیلەکان.
9- نەخۆشی دڵ. [1]