ناونیشانی بابەت: کیسی بوربوغ چییە؟ کە سپێرم (تۆو) ی تێیدا کۆ ئەبێتەوە
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
ئەم حاڵەتە بریتییە لە دروسبوونی کیسێک لەناو ئەو بۆرییە لولپێچییەی کە دەکەوێتە سەرگونەکان و ئیشیان کۆکردنەوە و گواستنەوەی سپێرمەکانە (تۆو)
- کیسەکە شلەیەکی تەڵخی ڕەنگ شیری یاخود ڕوونی تێداکۆبۆتەوە کە سپێرم (تۆو) ی تێدایە.
- ئەم کیسە شێرپەنجەیی نییە واتە پاکە، وە بە گشتی بێ ئازارە.
- هۆکاری سەرەکی تا ئێستا ڕوون نییە، بەڵام ئەکرێت بەهۆی گیرانی یەکێک لەو بۆریە لولپێچانە بێت کە تۆوەکان دەگوازنەوە.
- کاتێک کیسەکە قەبارەیەکی بچوکی هەبێت، نەخۆشەکە هەست بە هیچ نیشانەیەک ناکات.
- بەڵام کاتێک قەبارەی کیسەکە گەورە دەبێت کەسەکە ئەم حاڵەتانەی دەبێت و باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات:-
1- هەستکردن بە ئازار لەو هێلکە گوونەی کە کیسەکەی هەیە.
2- هەستکردن بە پڕبوون یاخود قورسبوونی هێلکە گوونەکە.
بۆ چارەسەری کیسەکە، پزیشکی پسپۆڕ بەپێی حاڵەتەکە بڕیار لەسەر چارەسەری پێویست دەدات، زۆربەی جار نەخۆشەکە پێویستی بە چارەسەر نابێت، بەڵام لە ئەگەری قورسبوونی حاڵەتەکە ئەکرێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت. [1]