ناونیشانی بابەت: جۆرەکانی بەردی گورچیلە کامانەن؟ لە چ کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ ئەو مەبەستە؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
بەردی کالسیۆم ئۆگزالەیت کە باوترین جۆرێتی، لە ئەنجامی یەگرتنی هەردوو مادەی کالیسۆم و ئۆگزالەیت درووستەبێت لەناو میزدا.
- بەردی کالیسیۆم فۆسفەیت کە جۆرێکیتری بەردی گورچیلەیە زیاتر لەو کەسانەدا درووستەبێت کە جۆرێک نەخۆشی گورچیلەیان هەیە کە تێیدا گورچیلە توانای پاڵاوتنی خوێنی نابێت لە ترشەکان .بەوهۆیەوە ئەم جۆرە بەردە درووستەبێت .
- بەردی یوریک ئەسید (uric acid) ئەمیشیان جۆرێکی باوە ، زیاتر لەو کەسانەدا درووستەبێت کە بەردەوام گۆشت دەخۆن.
- جۆری Struvite ئەم جۆرە بەردەی گورچیلە کەمتر باوە، زیاتر لە ئافرەتاندا درووستەبێت لە ئەنجامی هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ.
- جۆری سیستین (cystine) ئەم جۆرە بەردەیان دەگمەنە لە ئەنجامی نیشتنی ڕێژەیەکی زۆری مادەی سیستین درووستەبێت لە میزدا. ئەم جۆرەیان هۆکارەکەی بۆماوەییە.
$گەر هەستت بەم نیشانانە کرد باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت:-$
1- بوونی ئازارێکی بەهێزی لایەکی بەشی خوارەوەی پشت.
2- ئازاری بەشی خوارەوەی سک.
3- بوونی خوێن لە میزدا.
4- هێڵنج و ڕشانەوەی بەردەوام.
5- لەرز و تای بەهێز.
6- تەڵخبوونی ڕەنگ و بۆنی ناخۆشی میز.
7- گۆڕانی ڕەنگی میز کە هەندێک جار پەمەی یاخود سوور یا قاوەی دەبێت. [1]