بەرپرسێکى باڵاى #پارتى دیموکراتى کوردستان# ئاشکرایدەکات، پارتی ئامادەیە بۆ گفتوگۆ بەڵام لەسەر داوای یەکێتی کۆبوونەوەکانی نێوانیان دواخراوە.
#مەحمود محەمەد مەحمود سەعید# وتەبێژی پارتی بە میدیاى نزیک لە حزبەکەى وتووە، وەکوو پارتی ئامادەین بۆ گفتوگۆ، بەڵام لەسەر داوای یەکێتی کۆبوونەوەکانی نێوانمان دواخراوە، ئەگەرچى لەسەردانەکەشمان بۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی، باسی گرفت و مەترسییەکانمان کرد و لەسەر پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لەمساڵدا، هەردوولا هاوڕابوین و جەختمان لەسەر هەماهەنگی نێوانمان لەوبارەیەوە کردەوە.
وتەبێژى پارتى دەڵێت: بڕیاربوو هەفتەی دوای ئەو کۆبوونەوەیە جارێکی دیکە کۆبوونەوەی دووەم ئەنجامبدەین، بەڵام لەسەر داوای یەکێتی دواخراوە و ئەوان ئامادەییان نەبوو کۆبوونەوەکان بەردەوامبن.
لەدواى بڕیارەکەى دادگاى #هەولێر# کە ڕایگەیاند، #لاهور شێخ جەنگى# هاوسەرۆکى یەکێتیە و دەتوانێت مومارەسەى مافە سیاسییەکانى خۆى بکات، یەکێتى ڕەخنەى لە پارتى گرت و بڕیاریدا کۆبوونەوەکانى لەگەڵدا ڕابگرێت. [1]