ناونیشانی بابەت: مەبەست چییە لە لاوازی سێکسی لە پیاواندا؟ جۆرەکانی لاوازی سێکسی چین؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
هەر کێشەیەکی جەستەیی یاخود دەروونی کاربکاتە سەر لاوازبوون لە ئەنجامدانی کاری سێکسدا پێی دەوترێت لاوازی سێکسی.
- ئەم نەخۆشییە یەکێکە لە بەربڵاوترین نەخۆشییەکان کە دووچاری پیاوان دەبنەوە لە هەموو تەمەنێکدا، وەلەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا حاڵەتە زیاتر دەبێت.
$جۆرەکانی لاوازی سێکسی ئەمانەن:-$
1- ڕەپنەبوونی چووک.
2- زوو گەیشتن بە ئۆرگازم (زوو ئاوهاتنەوە)
3- درەنگ یاخود نەگەیشتن بە ئۆرگازم.
4- نەمانی ئارەزوو یاخود حەزی سێکسی.
ڕەپنەبوونی چووک:- بریتییە لە حاڵەتێک کە تێیدا چووکی پیاوەکە بەتەواوی ناگاتە ئەو ئاستەی ڕەقبوون کە کرداری سێکس ئەنجام بدات.
$ڕەپنەبوون ئەکرێ دوو شێواز بێت:-$
- ڕەپبوون هەر ڕوونەدات.
- ڕەپبوون ڕووبدات و زۆر بەخێرای کۆتایبێت.
- حاڵەتێکی زۆر باوە لە هەموو جیهاندا، لە وڵاتێکی وەک ئەمریکادا نزیکەی 30 ملیۆن کەس تووشبووی ئەم گرفتەن.
- ڕەپنەبوونی چووک حاڵەتێکی ئاسایی نییە لەهەر تەمەنێکدا بێت ئەکرێ نیشانەبێت بۆ چەندین حاڵەتی تەندرووستی.
$هۆکارەکان:-$
- نەخۆشی شەکرەو ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێن و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە هۆکارێکن بۆ ئەم حاڵەتە.
- وەرزش نەکردن و جگەرە کێشان و قەڵەوی و خواردنەوە کحولییەکان.
- سترێس و قەلەقی و نەخۆشییە دەروونیەکان و بەکارهێنانی هەندێ جۆری دەرمان هۆکارێکی گرنگی تری ئەم حاڵەتەن.
$چەندین ڕێگای چارەسەرمان هەیە بۆ ئەم حاڵەتە وەک:-$
1- بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت بە ڕێنمای پزیشک.
2- بەکارهێنانی دەرزی تایبەت کە ڕاستەوخۆ لە چووک دەدرێت.
3- ڕێگای نەشتەرگەری بەتایبەت ئەوانەی تەسکبوونەوەی بۆری خوێنی چووکیان هەیە.
4- چاندن و دانانی ئامێری تایبەت بۆ چووک کە یارمەتیی ڕەپبوون دەدات. [1]