ناونیشانی بابەت: زوو ئاوهاتنەوە یاخود زووگەیشتن بە ئۆرگازم لە پیاواندا
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
زوو ئاو هاتنەوە لە پیاواندا یەکێکە لە باوترین ئەو حاڵەتانەی کە نزیکەی لە 31% ی پیاوانی تەمەن 18 بۆ 59 ساڵ دووچاری دەبنەوە.
$زوو تەواوبوون ئەکرێت بە سێ شێواز بێت:-$
1- پیاوەکە تەواو دەبێت یاخود دەگاتە ئۆرگازم پێش ئەنجام دانی کرداری سێکس.
2- یاخود پیاوەکە تەواو دەبێت چەند چرکەیەک دوای دەسپێکردنی سێکس.
3- پیاوەکە تەواودەبێت بەر لەوکاتەی کە دوو کەسەکە دەیانەوێت.
$زوو تەواوبوون دوو جۆری سەرەکی هەیە:-$
- کەسەکە پێشتر کێشەی نەبووە بەڵام دواتر بەهەر هۆکارێکبووبێت تووشبووە.
- کەسەکە هەر لەسەرەتای ژیانی سێکسیەوە ئەو حاڵەتەوەی هەبووە.
- دوو جۆر هۆکاری سەرەکیمان هەیە بۆ ئەم حاڵەتە هۆکاری جەستەیی و دەروونی.
1- هۆکارە جەستەییەکان:-
- بوونی نەخۆشی ڕەپنەبوونی چووک یەکێکە لە هۆکارەکانی زوو تەواوبوون.
- بوونی کێشە لەو هۆڕمۆنانەی کە دەوری گرنگیان هەیە لە کرداری سێکسی وەک هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین و (LH)
- ناهاوسەنگی گوێزەرەوە دەمارییەکانی〰️ وەک دۆپامین و سیرۆتۆنین
- نەخۆشی غودە.
- هەوکردن و هەڵئاوسانی پڕۆستات، میزەڕۆ.
- بۆماوەیی.
- زۆر هەستیاربوونی چووک.
2- هۆکارە دەروونییەکان:-
- ئالودەبوون بە سێکس.
- ترسان لە سەرنەکەوتنی کارەکە.
- خراپی پەیوەندی نێوان دووکەسەکە.
- خەمۆکی و قەلەقیەکی زۆر.
- ڕەشبینی و بڕوابەخۆنەبوون.
$بۆ چارەسەری حاڵەتە چەندین ڕێگامان هەیە بۆ نموونە:$
1- چارەسەرکردنی ناهاوسەنگی و کێشە هۆڕمۆنییەکان.
2- چارەسەر لە ڕێگای پێدانی چەند ڕێنمایی و تەکنیکێک بۆ پیاوەکە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە.
3- چارەسەر بە ڕێگای دەرمان کە پزیشکی تایبەت دیاری دەکات.
4- چارەسەری کێشە دەروونییەکان. [1]