ناونیشانی بابەت: درەنگ ئاوهاتنەوە یاخود درەنگ گەیشتن بە ئۆرگازم لە پیاواندا
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
درەنگ ئاوهاتنەوە واتە ئەوەی پیاوەکە بەردەوام بێت لە چالاکی سێکس کردن زیاتر لەوکاتەی کە ئارەزوی دەکات.
- بە دەقیقی کاتێکی دیاریکراومان نییە بۆ ئاوهاتنەوە یا ئۆرگازم (ئەوپەڕی چێژی سێکسی) بەپێی کەسەکە و حاڵەتەکان دەگۆڕێت ، هەندێک جار نیو کاتژمێر دەخایەنێت، بەڵام ئەگەر درێژبوونەوەی کاتەکە کەسەکە تووشی ئەم حاڵەتانە بوو واتە کێشەی هەیە و باشترە سەردانی پزیشک بکات:-
1- هەستکردن بە هیلاکییەکی زۆر.
2- کەمبوونەوەی چێژی سێکسی.
3- نەرمبوونەوەی چووک.
4- هەستکردن بە ئازار هەم بۆ پیاوەکە و هەم ژنەکەش.
- ئەم حاڵەتە هەندێک جار کاتیە و هەندێک جار درێژخایەنە، وە هەندێ کەس هەن هەر لەسەرەتای ژیانی سێکسیانەوە حاڵەتەکەیان هەیە و هەندێجاریش لەدواییدا بەهۆی هەندێ هۆکاری جەستەیی یاخود دەروونیەوە تووش دەبن وەک:-
1- خەمۆکی و قەلەقیەکی زۆر.
2- دودڵی و ترسان و بیرکردنەوە لە درووستبوونی منداڵ یاخود هەستکردن بە ئازار لەلایەن ژنەکەوە.
2- بوونی کێشە لەنێوان دو کەسەکەدا.
3- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان وەک دژە خەمۆکییەکان.
4- هەندێک حاڵەتی زگماکی کە کار لە کۆئەندامی زاوزێی پیاوەکە دەکات.
5- هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ.
6- ئەوکەسانەی کە نەشتەرگەری میزەڵدان یاخود پڕۆستاتیان بۆ ئەنجام دراوە.
7- کەمبوونەوەی هەستیاری دەمارەکانی حەوز بەهۆی هەڵکشانی تەمەنەوە.
8- هەندێک جۆری نەخۆشی دەماریەکان وەک برینداربوونی دڕکە پەتک، یا بوونی کێشە لەو دەمارانەی ناوچەی حەوز کە کۆنتڕۆڵی ئۆرگازم دەکات.
9- بوونی کێشەی هۆڕمۆنی وەک غودەی تەمەڵ و کەمی هۆڕمۆنی نێرینە و نەخۆشی شەکرە.
10 ئەو پیاوانەی کە حاڵەتی گەڕانەوەی تۆواویان هەیە بۆ میزەڵدان لەبری ئەوەی لە ڕێگەی چووکەوە بێتە دەرەوە.
چارەسەری حاڵەتە پشت دەبەستێت بە هۆکارەکان، دوای پشکنینی تایبەت و دەستنیشانکردنی هۆکارەکە دەستدەکەین بە چارەسەری پێویست بۆ چارەخوازەکە. [1]