ناونیشانی بابەت: ئاونەهاتنەوە لە پیاواندا چییە؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
ئایا کێشەیەکی مەترسیدارە؟ چی ڕوودەدات ئەگەر پیاوێک لەکاتی ئەنجامدانی سێکسا نەگات بە حاڵەتی ئاوهاتنەوە؟
- ئەم حاڵەتە لە پیاواندا واتە ئەوەی کە پیاوەکە لەکاتی کرداری سێکس کردن، دەگاتە ئۆرگازم (ئەوپەڕی چێژی سێکسی) بەڵام ئاوی نایەتەوە.
- ساڵانە 12 هەزار کەس تووشی ئەم حاڵەتە دەبن.
- ئاونەهاتنەوە لەسەر خودی پیاوەکە حاڵەتێکی مەترسیدار نییە بەڵام کاردەکاتە سەر چێژی سێکس و منداڵنەبوون (نەزۆکی) .
$سێ جۆری ئاونەهاتنەوە لە پیاواندا هەیە:-$
1- هەندێک جار پیاوەکە ئەتوانێ بە دەست ئاوبهێنێتەوە بەڵام لەڕێگای سێکس ناتوانێ.
2- یاخود ئەوەیە پیاوەکە ئاوینایەتەوە چ لەڕێگای سێکسکردن چ بە ڕێگای دەست.
3- جۆرێکی تری ئەوەیە پیاوەکە دەکاتە ئۆرگازم (ئەوپەڕی چێژی سێکس) بەڵام ئاوی نایەتەوە.
$هۆکارەکان:-$
1- نەخۆشی شەکرە، هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ.
2- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان.
3- تێکشکان و لاوازبوونی دەمار بەهۆی نەشتەرگەری میزەڵدان یاخود پڕۆستات یا برینداربوونی ناوچەی حەوز.
4- نەخۆشییە دەمارییەکان وەک نەخۆشی پارکینسن.
5- برینداربوونی دڕکە پەتک.
6- گەڕانەوەی تۆو بۆناو میزەڵدان بەهۆی هەندێک جۆری نەشتەرگەری و بەکارهێنانی هەندێک دەرمانەوە.
7- شێرپەنجەی گوونەکان.
8- نەخۆشی خەمۆکی و قەلەقی زۆر.
9- ترس لە درووستبوونی منداڵ.
- چارەسەرەکان پشت دەبەستێت بە هۆکارەکان وەک چارەسەری حاڵەتە دەروونیەکان و حاڵەتە جەستەییەکان.
- ڕێنمای تایبەت بە هۆشیاری سێکسی.
- چارەسەری نەزۆکی کە لێکەوتێکی دیاری ئەم حاڵەتەیە لە ڕێگای چەندین تەکنیکی تایبەتەوە دەتوانرێت چارەسەربکرێن. [1]