ناونیشانی بابەت: کەمبوونەوەی حەزی سێکسی لە پیاواندا
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
بۆچی هەندێک پیاو گیرۆدەی ئەم حاڵەتەن؟ کەی پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت؟
- کەمبوونەوە یا نەمانی حەزی سێکسی لە پیاواندا یەکێکە لەو حاڵەتە باوانەی کە دووچاری زۆرێک لە پیاوان دەبێتەوە و زۆر جار کێشەی سۆزداری لێدەکەوێتەوە.
- هەموو پیاوێک لە ژیانی ئاساییدا حەزی سێکسی گۆڕانکاری بەسەردادێت بەپێی حاڵەتەکان، ئەوە ئاساییە، بەڵام کەمبوونەوە یاخود نەمانی حەزەکە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ئاسایی نییە و پێویستی بە چارەسەرە لەلایەن پزیشکی پسۆڕەوە.
$سێ نیشانە هەن کە ئاماژەن بۆ نەمانی حەزی سێکسی لە پیاواندان کە ئەمانە:-$
1- پیاوەکە هیچ حەزێکی بۆ ئەنجامدانی سێکس نییە تەنانەت بۆ ئاوهێنانەوەش بە دەست.
2- زۆر بەدەگمەن یاخود هەرگیز بیر لە سێکس ناکاتەوە.
3- کەسەکە لە ڕووی دەروونیەوە زۆر نائارامە بەو حاڵەتە.
$چی وادەکات کە پیاوان حەزی سێکسیان کەمبێتەوە؟:-$
1- کەمبوونەوەی هۆڕمۆنی نێرینە (تێستۆستیرۆن)
2- زیادبوونی ڕێژەی هۆڕمۆنی پرۆلاکتین واتە هۆڕمۆنی (شیر)
3- قەلەقی و سترێس و خەمۆکی، هیلاکی و شەکەتی بەهۆی کاری قورسەوە.
4- بوونی ئازار و قەڵەوی.
5- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان و بوونی هەندێک نەخۆشی وەک شەکرە و نەخۆشی وەستانی هەناسە لەکاتی خەوتندا.
6- بەکارهێنانی بەردەوامی خواردنەوە کحولییەکان و جگەرەکێشان و مادەی هۆشبەر.
7- ڕەشبینی و بڕوابەخۆنەبوون لە ئەنجامدانی کرداری سێکسکردن.
- بێگومان وەک هەموو نەخۆشییە سێکسییەکانی تایبەت بە پیاوان ئەم حاڵەتەش چارەسەر دەکرێت و چارەسەرەکەش پشت دەبەستێت بەو هۆکارانەی بوونەتە هۆی حاڵەتەکە وەک:-
1- چارەسەری هۆڕمۆنی بۆ ئەو کەسانەی کە هۆڕمۆنی نێرینەیان کەمە.
2- کێش دابەزاندن و وەرزش کردن و دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحوولییەکان و جگەرە کێشان.
3- چارەسەری دەروونی. [1]