ناونیشانی بابەت: باڵغبوونی پێشوەختە لە کوڕاندا
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
بۆچی هەندێک لە کوڕان پێش وادەی ئاسای خۆی باڵغدەبن؟ چ کێشەیەک درووستەکات بۆ منداڵەکە؟
باڵغبوونی پێشوەختە لە کوڕاندا حاڵەتێکە کە منداڵەکە پێش تەمەنی 9 ساڵی سیفاتە نێرینەییەکانی تێدا دەردەکەوێت وەک:-
1- گڕبوونی دەنگ و زیادبوونی مووی دەموچاو بن باڵ و لەش.
2- گەشەو گۆڕانی خێرا لە لەشی منداڵەکە.
3- درووستبوونی زیپکە و بۆنی لەش.
$دوو جۆر هۆکاری سەرەکیمان هەیە یەکێکیان پەیوەندی بە مێشکەوە هەیە وەک:-$
- ئەو منداڵانەی کە زەبرێک بەرسەریان کەوتووە یاخود بەرکەوتەی هەر جۆرە تیشکێک بن وەک چارەسەری شێرپەنجە بە تیشک.
- هەندێک جار هۆکاری حاڵەتەکە نەزانراوە.
- ئەکرێت حاڵەتە پەیوەندی بە بۆماوەیی خێزانەکەوە بێت کە بە گشتی ئەندامانی خێزانەکە زووتر لە وادەی خۆیان باڵغدەبن.
- بوونی حاڵەتی زگماکی کۆبوونەوەی ئاو لە سەری منداڵەکەدا یاخود بوونی گرێ.
- بوونی نەخۆشی بۆماوەیی پەیوەندیدار بە بازدانی جین و کێشەی کڕۆمۆسۆمەکان وەک نەخۆشی
(McCune-Albright syndrome) کە کار لە گەشەی پێست و ئێسکەکان دەکات و دەبێتە هۆی تێکچونی باڵانسی هۆڕمۆن.
$ئەو هۆکارانەی ئەبنە هۆی زووباڵغبوون ، کە لەدەرەوەی مێشکن، وەک:-$
1- بوونی وەرەم لە ڕژێنی سەر گورچیلە.
2- بوونی نەخۆشییەکی زگماکی پەیوەندیدار بە ڕژێنی سەر گورچیلە کە بەهۆی نەبوونی جۆرە ئەنزیمێکی تایبەتەوە زیاد لە پێویست ڕژێنەکە چالاک دەبێت.
3- بوونی وەرەم لەو خانانەی گوونەکان کە بەرپرسن لە درووست کردنی تۆو یا ئەو خانانەی کە هۆڕمۆنی نێرینە درووستەکەن.
4- بوونی نەخۆشییەکی زگماکی تایبەت بەهۆی بازدانی جینەوە کە وادەکات زیاتر هۆڕمۆنی نێرینە درووستببێت بەتایبەت لە تەمەنی 1-4 ساڵیدا.
5- یاخود ئەو منداڵانەی کە هۆڕمۆن وەردەگرن وەک هۆڕمۆنی (LH) کە هاندەری دەردانی هۆڕمۆنی نێرینەیە.
- چارەسەری حاڵەتە پشت دەبەستێت بەو هۆکارانەی کە باسمان کرد دوای پشکنینی تایبەت و دیاریکردنی کێشەکە دەس بە چارەسەر دەکەین. [1]