کاریگەریی دانەبەزینی گوونەکان لەسەر نەزۆکی
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
دانەبەزینی گوونەکان کاتێک ڕوودەدات کە منداڵەکە پێش لەدایکبوونی هەردوو یاخود یەکێک لە گوونەکانی لە کەلێنی سکیدا دەمێنێتەوە و دانابەزێتە ناو توورەکەی گوون.
- دانەبەزینی گوونەکان چەندین لێکەوتی هەیە گەر چارەسەر نەکرێن، گرنگترینیان بریتییە لە نەزۆکی لە داهاتودا ، بۆچی؟:-
1- چونکە ئەو خانانەی گوونەکان کە بەرپرسن لە درووستبوونی سپێرم (تۆو) پێویستیان بە ناوەندێک هەیە کە پلەی گەرمیەکەی کەمتر بێت لە پلەی گەرمی لەش کە ئەوەش تورەکەی گوون بەتەواوی شوێنێکی لەبار و گونجاوە بۆ گوونەکان.
2- بەڵام کاتێک گوونەکان دانابەزنە تورەکەی گونەوە لە سکدا دەمێننەوە و پلەی گەرمی لەش کاری تێدەکات و گوونەکان ناتوانن سپێرم (تۆو) بە ڕێژەیەکی باش و کواڵیتییەکی بەرز درووست بکەن بەو جۆرەش ئەبێتە هۆی نەزۆکی لە داهاتوودا.
3- سەرەڕای ئەوەی ئەم حاڵەتە ئەبێتە هۆی نەزۆکی کە تۆوەکەی کواڵیتیی نزمەبێت یاخود ڕێژەی تۆوەکانی سفر دەبێت ئەگەری هەیە لە داهاتودا بگۆڕدرێت بۆ شێرپەنجەی گوونەکان.
- ئەگەر تا تەمەنی 6 مانگی منداڵەکە گوونەکانی نەهاتنە خوارەوە ئەوکاتە دەست دەکەین بە پشکنینی ورد بۆ حاڵەتەکە و چارەسەری پێویست بەڕێگای نەشتەرگەری ورد. [1]