ناونیشانی بابەت: ڕۆژێک بۆ خۆشەویستی لەسەردەمی بێ خۆشەویستی
ئامادەکردن و نووسین: #ئارەزووی عەبدولخالق#
لەم سەردەمەدا ئێمەی مرۆڤەکان هێندە نامۆین بەیەکدی هێندە کەمتەرخەمین بەرانبەر یەکتر کاتمان نیەو ناپرژێین بیر لەیەکتر و لە دڵسۆزبوون بۆ یەکتر بکەینەوە!
ڕۆژانە تابتوانین و پێمان بکرێ چاڵ بۆ یەکتر هەڵەکەنین چاومان بەیەکدی هەڵنایەت ئەگەر یەکێک لەناومانا دڵسۆز و میهرەبان بێت تابتوانین پاشقولی لێ ئەگرین یەکێک دڵخۆش بێت بەتوانج دڵی ناخۆش ئەکەین دوان بەدڵ یەکتریان خۆش بوێت و بیانەوێ لەڕۆحی یەکتردا لانەیەک درووست بکەن هەر زوو تیری ناحەزی و سینەگڵاوییان تێ ئەگرین و جوان جوان و زۆر بەوردی و لەسەر خۆ ناخیان ئەکەین بە قەقنەس!
ئێمە زۆرینەمان فێرین کە بەدرۆ ژیان بکەین فێرین بەدرۆ عەشق بکەین فێرین تەنیا بۆ مەسڵەحەت و مەرامی گڵاو ژیان بکەین.
خۆشەویستی بێ خۆشەویستی لەم سەردەمەدا سەرچاوەی گرتووە و ڕووت و قوت و بێ شارەزا بوون لە هەموو ژیان بۆ خۆشەویستی ڕۆژێک هەڵەتۆقێت و ناو ئەنرێت ڕۆژی خۆشەویستی!
دەی کە ئیدی ئێمە نەتوانین لەناخەوە کەس و خزم و خوێش و دراوسێ و ناسیاو و هاوڕێ و هاوپیشە و هاوکار و کەسەکانی دەورووبەرمان خۆش بوێت و بەسینەیەکی پاکەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین ئیدی من ئەپرسم
ڕۆژێ کوا خۆشەویستی دەستەبەر ئەبێت لەناخی هەریەکێکماندا؟
تایبەت بە #14-02-2023#ی ڕۆژی خۆشەویستی. [1]