بووە بە بزنەکەی ئەخفەش.
ئەخفەش: یەکێکە لە زانا ناودارەکان، 793ک کۆچی دوایی کردووە، دەگێڕنەوە ئەم زانایە بزنێکی دۆشەنی بووە، بە ڕۆژ کە قوتابییەکانی دەهاتن و لێی کۆدەبوونەوە و دەرسیان دەخوێند، بزنەکەش دەهاتە لایان و سەیریدەکردن و کاوێژی دەکرد، وەکوو گوێیان لێبگرێ وابوو، لەوەودوا هەر کەسێک لە شتێک نەگەیشتایە، پێیان دەوت: بووە بە بزنەکەی ئەخفەش. [1]