بوو بە مشکی سەرخەزێنە.
مشک گیانەوەێکە لەسەر حازی دەخوات، واتە: مشەخۆرە و بەرهەمهێن نییە، خەزێنە؛ مەبەست لە جێگەیەکە کە ماڵ و سامانی تێدا حەشاردرابێت، پەندەکە بە کەسێکی مشەخۆر دەوترێت کە کەوتبێ بەسەر ناز و نیعمەتدا، مڵکوماڵێکی زۆری بۆ بەجێمابێت، بێئەوەی خۆی پێوەماندووکردبێت. [1]