بوو بە گای قەشان.
قەشان: بەو پەڵەیە دەوترێت لە بەناوچەوانی ئاژەڵێکەوە بێت، جەستەی ئاژەڵەکە هەموو ڕەنگێک بێت، پەڵەکەی ناوچەوانی ڕەنگێکی جیاواز بێت، لەناو گاڕاندا گای قەشان لەدوورەوە دیارە، پەندەکە بە کەسێک دەوترێت کە کەسایەتییەکی دیاری هەبێت، لەناو هەموواندا دیار و ناوداربێت. واتە: لەناو ناواندا دەرکەوێت. [1]