ناونیشانی بابەت: دوومەڵی لووت
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم حاڵەتە بریتییە لە هەوکردنێکی لەناکاوی بنکەی ئەو مووانەی دەکەونە ناو کوونی لووتەوە بەهۆی جۆرێک لە بەکتریا کە ناسراوەن بە (ستافیلۆکۆکەس) .
- ئەم هەوکردنە بەکتریاییە کاتێک ڕوودەدات کە داڵانی لووت بریندار دەبێت بەهۆی:-
1- هەڵکێشانی مووی لووت.
2- پاکردنەوەی لووت بە زەخت.
3- کوونکردنی لووت بۆ مەبەستی جوانکاری.
4- گیربوونی تەنێک لەناو لووتدا کەبەزۆری لە منداڵانا باوە.
5- هەندێک هۆکاری تر هەن وەک:- تامێسک ، نەخۆشی شەکرە و لاوازی بەرگری لەش.
$نیشانەکان:-$
1- سووربوونەوە و ئاوسان لەناوەوەو دەرەوەی کوونە لووت.
2- درووستبوونی بڵقی شێوە زیپکە لە ناو کونە لووت.
3- هەستکردن بە ڕەقبوون و ئازار لە ناو لووت.
4- هەڵئاوسان و سووربوونەوەی پەڕەکانی لووت و سەری لووت.
5- وشکبوونەوەو هەندێک جار خوێنبەربوون.
6- درووستبوونی دومەڵی بچووک کە جەراعەتیان تێدایە لەناو کونەلووت.
- چارەسەری حاڵەتە پشت دەبەستێت بە زۆرو کەمی هەوکردنەکە، پزیشکی پسپۆڕ دەرمان و چارەسەری پێویست دیاری دەکات.
- ئەگەر ئەم حاڵەتە بەردەوام بوو یاخود چەندین جار دووبارەبۆوە پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی حاڵەتی مەترسیداری وەک شێرپەنجە. [1]