ناونیشانی بابەت: ڕاوەستانی هەناسە لەکاتی خەودا - هەناسە گیران لەکاتی خەودا
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
بۆچی هەندێک کەس تووشی ئەم حاڵەتە دەبن؟ ئایا مەترسیدارە؟ کاریگەریی چییە لەسەر کەسەکە؟
باوترین حاڵەتی پەیوەندیدارە بە ناڕێکی هەناسەدان لەکاتی خەوتندا، کە کەسەکە هەناسەی بەبەردەوامی دەوەستێ بۆماوەیەکی کاتی و پاشان دەستپێدەکاتەوە کاتێک لەخەودایە.
ئەم حاڵەتە کاتێک ڕوودەدات کە ماسوولکەکانی پشتەوەی قوڕگ بەشێوەیەکی ناڕێک و پچڕ پچڕ خاودەبنەوە و دەبێتە هۆی گیرانی ڕێڕەوی هەناسە لەکاتی خەودا.
$بەچیدا بزانین کەسێک ئەم حاڵەتەی هەیە؟$
1- پڕخە بەدەنگی بەرز لەکاتی خەودا.
2- خەواڵووی بە درێژایی ڕۆژ.
3- وەستانی ناوبەناوی هەناسە لەکاتی خەودا.
4- خەبەربوونەوەی لەناکاو بەهۆی هەست کردن بە خنکان
5- خەبەربوونەوە بەهۆی دەم وشکی و کزانەوەی قوڕگ.
6- سەرئێشە و کەمبوونەوەی تەرکیز لە ڕۆژدا.
7- بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و کەمبوونەوەی حەزی سێکسی.
$هەندێک هۆکار هەن کە ئەگەری درووستبوونی حاڵەتە زیادەکات وەک:-$
- خواردنەوە کحولییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ.
- قەڵەوی و هەڵکشانی تەمەن.
- تەسکبوونەوەی ڕێڕەوی هەناسە.
- نەخۆشی شەکرە و ڕەبۆ و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
- لووتگیرانی درێژخایەن.
- جگەرەکێشانی بەردەوام و بۆماوەیی هۆکارێکیترن بۆ حاڵەتەکە.
$چارەسەر بە گشتی پشت دەبەستێت بەو هۆکارەکانەی کەبوونەهۆی حاڵەتە وەک:-$
- دورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و دابەزاندنی کێش و دورکەوتنەوە لە خەوتن لەسەر پشت.
- بەکارهێنانی ئۆکسجین کە بە فشارێک ئاڕاستەی بۆری هەناسەی کەسەکە دەکرێت تاکوو ڕێڕەوی هەناسەی بکرێکێتەوە لەکاتی خەوتندا.
- بەکارهێنانی جۆرێک تاقم کە دەکرێتە ناو دەم تاکوو شەویلگەی خوارەوە بۆ پێشەوە بێت و کێشەی هەناسەدانی کەمبێتەوە لەکاتی خەوتندا.
- چارەسەر لە ڕێگای نەشتەرگەری. [1]