ناونیشانی بابەت: نەشتەرگەری جوانکاری گوێ - گوێی شەمشەمەکوێرە
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئەم نەشتەرگەرییە تایبەتە بە جوانکاری و گۆڕینی شێوەو قەبارەی گوێ.
- نەشتەرگەرییەکە ئەکرێت بۆ هەموو تەمەنێک ئەنجام بدرێت کە قەبارەی گوێیەکانی بەتەواوی گەشەی کردبێت، بەگشتی لە تەمەنی سەروو 5 ساڵیدا.
- ئەگەر منداڵەکە لەکاتی لە دایکبوونیەوە کێشەی (گوێ ڕەپی) هەبوو باشترە پێش چوونە قوتابخانە نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدات بۆئەوەی بە دووربێت لە تانەی کەسانی دەوروبەری.
- ئەگەر منداڵێکی تازە لە دایکبوو هەندێک کێشەی ناڕێکی لە شێوەی گوێیدا هەبوو ئەکرێت ئەو کێشەیە چارەبکرێت لەڕێگای بەکارهێنانی قاڵبی تایبەت بە گوێ بەو مەرجەی زوو لەدوای لەدایکبوونیەوە بۆی بەکاربێت.
$کێن ئەوانەی کە پێویستیان بەم نەشتەرگەرییە هەیە:-$
1- ئەوکەسانەی کە یەک گوێ یاخود هەردووکیان بەڕووی دەرەوەدا هاتۆتە پێشەوە.
2- ئەوانەی کە گوێیەکانیان بە بەراورد بە قەبارەی سەریان گەورەترە.
3- کاتێک کەسێک پێشتر نەشتەرگەری بۆ گوێی کردووە و ناڕزیە لە ئەنجامەکەی.
4- ئەوکەسانەی کە شێوەی ئاسایی گوێیەکانیان لەدەست داوە بەهۆی ڕوداوێکەوە. [1]