ناونیشانی بابەت: گرێی کۆلیستڕۆڵی؛ گرێی چەوری گوێ
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
ئایا ئەم نەخۆشییە مەترسیدارە؟ بۆچی پێویستە تووشبوانی نەخۆشییەکە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن؟
ئەم حاڵەتە بریتییە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵێک خانەی مردووی پێست لە قوڵایی ناو گوێ، کە حاڵەتێکی دەگمەنە بەڵام گەر چارەسەر نەکرێت، ئەبێتە هۆی تێکچوونی ئەندامەکانی ناوەوەی گوێ کە بەرپرسن لە هەستی بیستن و ڕاگرتنی باڵانسی لەش.
- ئەم حاڵەتە ئەکرێت دروسببێت بەهۆی دڕانی بەشێکی پەردەی گوێ و شێوە گیرفانێک درووستدەکات و ئەو خانە مردوانە لەناویا کۆدەبنەوە.
$کۆبوونەوەی ئەو خانە مردوانە ئەکرێت چەن لێکەوتێکی نەخوازراوی هەبێت وەک:-$
1- هەوکردنی گوێ.
2- کەمبوونەوەی هەستی بیستن.
3- سەرگێژخواردن و لەدەستدانی باڵانسی لەش.
4- هەستکردن بە زرنگانەوەی گوێ.
5- زیانگەیشتن بەدەمارەکانی دەموچاو.
$ئەم حاڵەتە دوو نیشانەی سەرەکی هەیە:-$
1- بوونی دەردراوی گوێ کە هەندێجار بۆنی ناخۆشە.
2- وردەوردە کەسەکە هەستی بیستنی کەم دەبێتەوە لەو گوێیەی حاڵەتەکەی هەیە.
- چارەسەری حاڵەتەکە لە ڕێگای نەشتەرگەریەوە دەبێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ. [1]