ناونیشانی بابەت: ڕەقبوونی ئێسکی ئاوزەنگ و لوولپێچ
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
بریتییە لە گەشەیەکی نائاسایی ئێسکە شانەکانی دەوری ئاوزەنگ کە دەکەوێتە گوێی ناوەڕاستەوە و بەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر هەستی بیستن.
- ئەم ئێسکە کە بچوکترین ئێسکە لە لەشی مرۆڤدا، بە لەرینەوەیی هەڵدەستێت بە گواستنەوەی لەرەلەرەکانی دەنگ بۆ گوێی ناوەوە و بەهۆیەوە کرداری بیستن ڕوودەدات.
- کاتێک کەسەکە تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت کە دیوارێکی ئێسکی درووست دەبێت لە گوێی ناوەڕاستا و ڕێگە لە تێپەڕبوونی شەپۆلی دەنگ دەگرێت بۆ گوێی ناوەوە بەمەش کەسەکە هەستی بیستنی کەمدەبێتەوە.
- زۆرکەس تووشی ئەم حاڵەتە دەبن لەهەردوو گوێیان، وە بە ڕێژەی لە 10% بۆ 15% ی خەڵک حاڵەتەکە لەیەک گوێیاندا ڕوودەدات.
$لەپاڵ کەمبوونەوەی هەستی بیستن ئەکرێ کەسەکە چەند نیشانەیەکی تری هەبێت وەک:-$
1- هەستکردن بە سەرگێژخواردن و لەدەستدانی تەوازنی لەش.
2- هەستکردن بە زرنگانەوەو گیزەگیز کردن لەناو گوێدا.
- هۆکارێکی دیاریکراومان نییە بۆ تووشبوون بەم حاڵەتە بەڵام هەندێک هۆکاری ڕێخۆشکەرمان هەیە کە ئەگەری تووشبوون زیادەکەن وەک:-
1- بۆماوەیی.
2- کەسانی تەمەن 10 بۆ 45 ساڵی.
3- بەرکەوتنی زەبرێک بۆ کەلەی سەر.
4- تێکچوونی سیستەمی بەرگری لەش.
5- ئەوانەی لە ڕابردودا تووشی سوورێژە بوون.
$دوو جۆر چارەسەری سەرەکیمان هەیە:-$
- دانانی بیستەڵۆکی گوێ (سەماعەی پزیشکی) .
- چارەسەر لەڕێگای نەشتەرگەریەوە. [1]