ئازاری پەنجەکان و لەدەستدانی توانای ڕاستکردنەوەیان چییە؟
ئەم حاڵەتە پێیدەوترێت trigger finger
کە ئازار درووست دەبێت لە پەنجەکاندا و زۆربەی جار پەنجە گەورە تووش دەبێت و هەندێک جاریش پەنجەی ئەنگوستیلە یاخود پەنجەکانی تر تووش دەبن.
هۆکاری ئەم ئازارە هەوکردنی ئەو کیفانەیە کە بەدەوری ژێی ماسوولکەکانی پەنجەوەن، کەئەمیش دەبێتە هۆی فشار خستنە سەر ژێی پەنجەکان و هەوکردنیان و درووستبوونی ئازار لەکاتی جوڵاندن و نوشتانەوەی پەنجەکە.
وەهەندێک جار پێویستت بەهێزێکی زیاترە بەدەر لە هێزی ماسوولکە و ژێیەکان بۆ ڕاستکردنەوەی.
ئەم حاڵەتە زیاتر بەهۆی زۆر بەکارهێنان و خراپ بەکارهێنانی ژێی ماسوولکەکانەوە دەبێت کە لەهەندێک پیشەدا بە ناچاری پەنجەکانت زۆر بەکاردێنیت.
هەروەها لە ڕەگەزی مێدا زیاترە وەک لە نێر.
$هۆکارەکان:$
بەگشتی زۆر بەکارهێنانی پەنجەکان و هێز خستنە سەری بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی هەوکردنی ژێی ماسوولکەکان و کیفی دەوری ماسوولکەکان کە ڕێگر دەبێت لە جوڵەی ئاسایی جومگەی پەنجەکان.
$یانیش چەند هۆکارێکی دیکەی تەندرووستی وەک:$
1- نەخۆشی دەردەشاهانە.
2- نەخۆشی ڕۆماتیزمیەکان.
3- نەخۆشی شەکرە.
4- لەدوای نەشتەرگەری گیرانی دەماری دەست، مێ زیاتر دووچاری دەبێت.
$چارەسەر:$
- بەکارهێنانی دژە هەوکردنەکان و کرێمێک کە دژە هەوکردنی تیا بێت.
- پشوودان بە پەنجەکان و بەکارهێنانی پاکی سارد و سپلینت و کیف بۆ پەنجەکان بۆ ئەوەی نەهێڵێت بنوشتێتەوە و وەرزشکردن پێی.
$چارەسەری فیزیایی وەکو:$
ultrasound و paraffin wax و shortwave. بەکارهێنانی ئامێری شۆک وەیڤ ، سۆنەر ، و تەزووی کارەبا و شۆرت وەیڤ کە ئەمیش چەند جەلسەیەکی دەوێت.
- لێدانی دەرزی ستیرۆید بۆ دەوری ژێی ماسوولکەکە لەژێر ئامێری سۆنەردا بۆ نەهیشتنی هەوکردن و ئازار.
- لەهەندێک حاڵەتی دەگمەندا نەشتەرگەری لەوانەیە پێویست بێت. [1]