ناونیشانی بابەت: سەرئێشە
زنجیرەی دووەم
ئامادرکردن: د. دیلان عارف عەلی
- لە زنجیرەی یەکەمدا باسی سەرێشەی سەرەتاییمان کرد، لێرەدا ئاماژە بە سەرئێشەی دووەمی دەدەین.
$چەندین حاڵەتی تەندرووستی هەن کە ئەکرێت ببنە هۆی سەرئێشەی دووەمی وەک:-$
- سەرئێشە بەهۆی وشکبوونەوە و لەدەستدانی ڕێژەیەکی زۆری شلە لە لەشدا، وەک وشکبوونەوە بەهۆی سکچوون.
- سەرئێشە بەهۆی جیووبەوە.
- سەرئێشە بەهۆی زیاد بەکارهێنانی دەرمانەوە.
$سەرئێشەی دووەمی ئەکرێ نیشانەبێت بۆ تووشبوون بە هەندێک حاڵەتی مەترسیدار وەک:-$
- سەرئێشەیی بڕبڕاگەیی، کەبەهۆی هاتنە دەرەوەی ئەو شلەیەوە درووستەبێت کە دەوری دڕکە پەتکی داوە کە هەندێک جار درووستەبێت لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە نیو بەنج . کە سەرئێشەیەکی توند و بەهێزە و ئەگەری هەیە کەسەکە تووشی گەشکە بکات.
- سەرئێشەی بروسکەیی، کە سەرئێشەیەکی زۆر توند و بە ئازارە، کە خولەکێک تا 5 خولەک دەخایەنێت و ئەگەری هەیە نیشانەبێت بۆ خوێنبەربوونی مێشک یاخود زۆر بەرزبوونەوەی لەناکاوی فشاری خوێن. [1]