ناونیشانی بابەت: سەرئێشە
زنجیرەی چوارەم و کۆتایی
ئامادەکردن: د. #دیلان عارف عەلی#
بۆ دەستنیشانکردنی سەرئێشە زۆر گرنگە کە نەخۆش بە ڕاستی و درووستی وەڵامی پرسیارەکانی پزیشکی پسپۆڕ بداتەوە وەک:-
- شێوازی ئازاری سەرئێشەکە چۆنە؟
- لە ڕۆژێکدا چەند جار تووشی سەرئێشە دەبیت؟
- چەنێک دەخایەنێک سەرئێشەکە.
- هەستەدەکەیت بە چ خواردنێک یاخود خواردنەوەیەک سەرئێشەکەت زیادەکات؟
- سترێس و قەلەقیت هەیە؟
- کاتەکانی خەوتن چۆنە یا کەم خەو نیت؟
- ئایا لە ئەندامانی خێزانەکەتان سەرئێشە هەیە؟
بە پشت بەستن بە وەڵامی ئەو پرسیارانە پزیشکی پسپۆڕ پشکنینی فیزیکی و دەماری بۆ نەخۆشەکە دەکات بۆ دیاری کردنی سەرچاوەی سەرئێشەکە.
- هەروەها پشکنین بە ڕێگای (MRI) و (CT scan) یەکێکیترە لە ڕێگاکان بۆ دەستنیشان کردنی سەرچاوەی سەر ئێشەکە.
- چارەسەری سەرئێشە بە گشتی پشت دەبەستێت بەو هۆکارەی کە بۆتە هۆی سەرئێشەکە بۆ نموونە:-
1- گەر کەسەکە بەهۆی خواردن یا خواردنەوەوە یاخود ئەنجامدانی وەرزشی قورسەوە تووشی سەرئێشە بوبێت پێویستە لێی دوربکەوێتەوە.
2- یاخود کەسەکە بەهۆی سترێس و قەلەقیەوە تووشی سەرئێشە بوبێت پزیشکی پسپۆڕ ڕاهێنانی تایبەت و چارەسەری پێویست دەدات بە نەخۆشەکە بۆ کەمکردنەوەی سترێس و قەلەقیەکە.
3- بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت و ئازارشکێنەکان ڕێگایەکیتری چارەسەری سەرئێشەیە بە ڕێنمای پزیشکی پسپۆڕ.
4- چارەسەرکردن بە ڕێگای نەشتەرگەری بەتایبەت بۆ سەرئێشەی جۆری دووەمی کەبەهۆی هەندێک نەخۆشی و حاڵەتی پزیشکییەوە درووستەبێت. [1]