#نەرمین مەعروف، # پەڕڵەمانتاری یەکێتی لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە #14-02-2023# گەشتیارانی هەرێم لە کاتی گەشتکردنیان دەتوانن بڕی 7 هەزار دۆلار بە بەهای نوێ بکڕن کە 132 هەزار دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێک. دکتۆر نەرمین ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی ڕەسمی بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #هەولێر# و #سلێمانی# دواجار بڕیارەکە کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و گەشتیاران دەتوانن بە مەرجی هەبوونی ڤیزا و بلیتی فڕۆکە بڕی 7 هەزار دۆلار بەبەهای نوێ بکڕن. هاوکات فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاند، بڕیاری فرۆشتنی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارەکەش تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات گەشت دەکەن. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەر گەشتیارێک دەتوانێت 7 هەزار دۆلار لە فڕۆکەخانەی هەولێر بگۆڕێتەوە و بڕیارەکەش تەنیا بۆ ئەو گەشتیارانەیە کە لە هەرێمەوە بۆ دەرەوە گەشت دەکەن و ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە لەدەرەوەی وڵاتەوە دێنە هەرێم. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 544 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!