1- بەردەوام هەست بە شەکەتی و ماندوێتی دەکەیت، وزەت پێ نییە بۆ ئەو چالاکیانەی ڕۆژانە دەیانکەیت.
2- ناتوانیت سەرنجت لەسەر بابەتێکی دیاریکراو بێت و کێشەی لەبیرچونەوەت بۆ درووستدەبێت.
3- سیستمی خەوتنت تێکدەچێت، شەوان بێ هۆکار خەبەرت دەبێتەوە و خەوت لێناکەوێت، بە درێژایی ڕۆژیش لەناو جێگە دەمێنیتەوە.
4- گۆڕانکاری لە کێشی جەستەتدا ڕوودەدات، هەندێک کەس زۆر قەڵەو دەبن و هەندێک کەسیش لاواز.
5- بەردەوام هەست بە بێتاقەتی و خەمباری دەکەیت، تەنانەت بۆ کۆمەڵێک بابەت کە شایەنی نین.
6- چیتر هەست بە دڵخۆشی ناکەیت بۆ ئەو چالاکیانەی پێشتر دەتکرد و دڵخۆشی دەکردیت. [1]