بووە بە کتکە نەوتینە.
کتک: پشیلە، گوربە یان ختک. نەوتی: مەبەست لە ڕەنگێکی چڵکنە، لە کوردەواردا سیما و شێوەی دەرەوەی شتەکان وەک ناوی ڕەنگ هێماکراوە، بۆ ئەو شتانەی کە قسەکەر مەبەستییەتی، پەندەکە بە کەسی چڵکن و پیسوپۆخڵ ئەوترێ، لە گرنگی بە پاکوخاوێنی بەرگ و ڕووخساری نەدات.[1]